
دابەشکردنی نەوتی سپی ماڵان
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی ناحیەی سورداش رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ نەوتی سپی لە ناحیەی سورداش و گوندەکانی دەوروبەری دابەشدەکرێت، کە بۆ هەر خێزانێک بڕی 200 لیتر بە 60 هەزار دەدرێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی ناحیەی سورداش لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، ئەو بڕە نەوتە کە بڕیارە ئەمڕۆ دابەشبکرێت، گوندەکانی سەرگەڵو، هەڵەدن، چاڵاوا، قەرانگوێ، شاقووڵی، یاخسەمەر، سێکانیان، گوێزیلە و قۆمەرغان ناگرێتەوە، بەڵکو ئەو گوندانە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا نەوتی سپیان بەدەست دەگات.
ئەوەی پێویستە بکرێت: بەپێی ڕاگەیێنراوەکە، پێویستە هاووڵاتییان کارتی زیرەکی نەوت لەکاتی وەرگرتنی بەشە نەوتەکەدا ئامادەبکەن، تەنهاش کۆدی 284 دەتوانێت نەوت وەربگرێت و کۆدی دەرەوەی قەزای دوکان نەوتیان پێنادرێت.
باکگراوند: مانگی 8ـی ساڵی ڕابردوو، وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان داوای دابینکردنی بڕی 268 ملیۆن و 710 هەزارو 600 لیتر نەوتی سپی لە وەزارەتی نەوتی عێراق کرد، بەڵام حکومەتی فیدڕاڵی ڕەزامەندی لەسەر تەنها 50 ملیۆن لیتر بۆ سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، کە ئەمەش زۆر لە ڕێژەی پێویستی خێزانەکان کەمترە و تەنانەت بەشی نیوەی خێزانەکانی سنووری پارێزگای هەولێری نەکرد نەک چوار پارێزگا کە سەرووی یەک ملیۆن خێزانن، بۆیە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە نەوتی بەرهەمهێنراوی ناوخۆ قەرەبووی ئەو کورتهێنانەی کردەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 45 خولەک لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ ئاماری کوژراوانی جەنگی ئۆکراینا بڵاو دەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- کوردستان
- 45 خولەک لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنها لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی گەیشتە 26 گەڕەکی دیکەی دهۆک
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
تێکشکانی یارییەک لە سعودییە برینداربوونی دەیان کەسی لێدەکەوێتەوە