نێچیرڤان بارزانی: سەردانەكەی پاپای ڤاتیكان بۆ كوردستان بۆ هەمیشە جێی شانازیمان دەبێت
- کوردستان
- 21 نیسان

کۆتا دیداری پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە هەولێر، لە ڕێککەوتی 7-3-2021
ئاڤا نیوز
سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ كۆچی دوایی پاپای ڤاتیكان دەڵێت، یادی سەردانەكەی بۆ هەرێمی كوردستان لە 2021، بۆ هەمیشە زیندوو و جێی شانازیمان دەبێت.
چیرۆكی سەرەكی: ئەمڕۆ دووشەممە، 21-4-2025 پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان دوای تووشبوونی بە نەخۆشی هەوکردنی سییەکان لە تەمەنی 88 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد، كە لەوەتەی ساڵی 2013ـەوە وەك 266ـەمین پاپای ڤاتیكان دیاریكرابوو.
پەیامی فەرمی: نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، به‌ناوی گه‌لی كوردستان و خۆیه‌وه، سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌میی قووڵی پێشكه‌ش به جیهانی مه‌سیحی و ته‌واوی مرۆڤایه‌تی ده‌كات و ڕایگەیاند، پاپا فرەنسیس، سیمبولی ئاشتی و دادپەروەری و نزیكبوونەوەی نێوان گەلان و ئایینەكان و نموونه‌يه‌كی خاکه‌ڕایی و ڕۆحانيیه‌ت و به‌زه‌يی بوو.
دووپاتیشی كردەوە ئەو كه‌سايه‌تييه مێژووييه گه‌وره، ژيانی خۆی بۆ خزمه‌تی مرۆڤ و به‌رگری له شکۆی مرۆيی و بڵاوكردنه‌وه‌ی په‌يامی خۆشه‌ويستی و پێكه‌وه‌ژيان ته‌رخان كردبوو.
- ئێمه له هه‌رێمی كوردستان، كه فره‌يی و لێبورده‌يی و پێكه‌وه‌ژيان بنه‌مای كۆمه‌ڵگەكه‌مان پێكدێنن، ميراتی مرۆيی و ڕۆحیی پاپا فره‌نسیس به‌رز ده‌نرخێنین و نزا ده‌که‌ین و له خوای مه‌زن داواکارین گیانی به به‌زه‌یی و میهره‌بانیی خۆی شاد بکات و ئارامی دڵنه‌وایی به هه‌مووان ببه‌خشێت.
- پاپا فره‌نسیس به جه‌سته کۆچی دوایی کرد، به‌ڵام یاد و په‌يامه‌كه‌ی، هه‌میشه به چرای هيوا و ئاشتی بۆ مرۆڤايه‌تی ده‌مێنێته‌وه، بۆ گەلی كوردیش یادی سه‌ردانه‌که‌یان بۆ هه‌رێمی کوردستان له 2021، بۆ هه‌میشه زیندوو و جێی شانازیمان ده‌بێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
- ژینگە
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: گەرمیان بەرزترین پلەی گەرمای تێدا تۆمار دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ گوندێکی پیرەمەگروون چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە جەنگەڵێکی فەرەنسا دەكوژرێن و بریندار دەبن
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كەركووک پارچەی مووشەكێک بەر ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەک دەكەوێت
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
داخستنی ئاسمانی عێراق بۆ ماوەی 27 کاتژمێری دیکە درێژ کرایەوە