
ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکراینا
ئاڤا نیوز
ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی ڕایدەگەیێنێ، ئامادەیە لە هەر کاتێکدا گفتوگۆی ئاشتی لەگەڵ هەر کەسێک بکات، بەڵام بە مەرجێک شەری ئۆکراینا ڕابگیرێت.
وێنە گەورەکە: هەوڵەکان بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەستی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا بەردەوامن، هەردوولا چەندین مەرجیان بۆ یەک داناوە، سەرۆکی ئەمریکاش دەڵێ، ڕووسیا و ئۆکراینا لە هەموو کات زیاتر نزیکترن بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەست.
لێدوانی فەرمی: ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ''ئێمە ئامادەین بۆ گفتوگۆ، لەگەڵ هەر کەسێک، لە هەر کاتێکدا. بەڵام تەنیا لە دوای ئەوەی دڵنیایی بدرێت کە ڕوسیا ئامادەیە کۆتایی بە شەڕەکە بهێنێت''.
لەلایەکی دیکەوە: دیمیتری پێسکۆڤ، وتەبێژی کۆشکی کرێملن ئاماژەی بەوەدا، کیێڤ تا ئێستا هیچ هەنگاوێکی بۆ هەڵوەشاندنەوەی قەدەغەکردنی پەیوەندی لەگەڵ ڕووسیا نەناوە کە لە ساڵی 2022 واژۆی کردووە. هاوکات گوتیشی، لە ئاگربەستی جەژنی ئیستەر چەندین جار هێرشی کردە سەر ڕووسیا و ئاگربەستەکەی پێشێلکردووە.
زانیاریی زیاتر: سەرۆکی ئەمریکا پێشنیازی ئاگربەستێکی 30 ڕۆژەی بۆ ڕووسیا و ئۆکراینا بۆ ڕاگرتنی هێرشەکانیان بۆ سەر کەرتی وزەی یەکتر کرد و هەردوو وڵاتیش پێشوازیان لە پێشنیازەکە کرد، بەڵام ڕۆژی دواتر ڕووسیا ڕایگەیاند، ئۆکراینا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی کردووەتە سەر کەرتی وزەی وڵاتەکەی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- جیهان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەڵمانیا: نابێت ئێران هەرگیز چەکی ئەتۆمی هەبێت
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیهود باراک: ئیسرائیل بەتەنیا ناتوانێت ئێران لەناو ببات
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
عەباس عێراقچی: ئیسرائیل هێڵی سووری بەزاندووە
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆشکی سپی: ئۆپەراسیۆنەکانی ئیسرائیل بەردەوام دەبن