
دیمەنی بەشێک لە دووکانە سووتاوەکانی بازاڕی قەیسەری هەولێر
ئاڤا نیوز
دوای سوتانی نزیکەی ساڵێکە پرۆسەی نۆژەنکردنەوەی بازاڕی قەیسەری دەستیپێکردووە، پارێزگاری هەولێریش لەوبارەیەوە دەڵێت، 'کارەکان تەواوبوون و دوکانەکان ڕادەستی دوکاندارەکان کراوەتەوە'.
وێنە گەورەکە: شەوی 5ی ئایاری 2024، بازاڕی قەیسەری هەولێر لەلایەن باندێکەوە سوتێنرا، دوای لێکۆڵینەوەکانی ئاسایش و پۆلیس هەرێمی کوردستان بە هاوبەشی لەگەڵ لیژنەیەکی لێکوڵێنەوەی سەر بە حکومەتی عێراق، دەرکەوت گرووپێک دەستیان لە سوتاندنی بازاڕەکەدا هەیە و دەستگیر کران.
لێدوانی فەرمی: ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: قەیسەری هەولێر لە دوو بەش پێکهاتووە، بەشی نوێ 100 دوکانە و سەرجەمیان بە دووکاندارەکان دراونەتەوە و کاری تێدا دەکەن.
- بەشە کۆنەکەی قەیسەریش دوو نهۆمە، نهۆمی یەکەم 100 دووکانە، 40 دووکانیان کاریان تێدا دەکرێت، ئەوانی دیکەش دووکاندارەکان خەریکی دروستکردنی دیکۆرن بەدڵی خۆیان، بەڵام نهۆمی دووەم 43 دووکانە و کارەکانیان تەواو کراوە، بەنیازین کۆبوونەوەیەک لەمبارەیەوە بکەین، بۆ ئەوەی بیکەین بە بەشێکی کولتووری.
زانیاریی زیاتر: تێچووی چاککردنەوە و سەرلەنوێ نوژەنکردنەوەی بازاڕی قەیسەری، پێنج ملیار و 250 ملیۆن دینارە و لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە لە ئەستۆگیراوە.
باکگراوند: لە ڕووداوی سووتاندنی بازاڕی قەیسەریدا 200 دووکان و حەوت کۆگا سووتان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 خولەک لەمەوپێش
وادەی بە ئەلیکترۆنیکردنی پسوولەی خۆراک درێژ دەکرێتەوە
- ژینگە
- 24 خولەک لەمەوپێش
عێراق گەرمترین وڵاتی جیهانە و بەسرەش پێشەنگی شارەکانە لە گەرمیدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
- کوردستان
- 1 خولەک لەمەوپێش
وادەی بە ئەلیکترۆنیکردنی پسوولەی خۆراک درێژ دەکرێتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژەی ڕووناکی دەگاتە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پەیامێک بۆ میری ئێزدییەکان دەنێرێت
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
کارمەندانی بەرگری و ناوخۆ لە سەرەگرتنی ئەلیکترۆنی دەبەخشرێن