
لۆگۆ وەزارەتی پێشمەرگە
ئاڤا نیوز
پرۆژەی بە دیجیتاڵكردنی كاروباری پزیشكیی وەزارەتی پێشمەرگە ڕاگەیێنرا، وەزیری پێشمەرگە لەبارەی پڕۆژەكەوە دەڵێت، ئەم گەشەسەندنە پزیشكییە لەبواری سەربازیدا، سەركەوتن و بەدەستهێنانی دەستكەوتێكی گەورەیە بۆ هێزی پێشمەرگەی كوردستان.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ دووشەممە 28-4-2025، لە شاری هەولێر، ڕێوڕەسمی ڕاگەیاندنی دەسپێشخەری ئامادەیی پزیشكیی هێزەكانی پێشمەرگە بەڕێوەچوو، كە لەمەبەدوا بەشێوەی ئەلیكترۆنی چاودێری دۆخی تەندروستیی پێشمەرگەكان دەكرێت.
لێدوانی فەرمی: شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی كوردستان لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانییدا ڕایگەیاند، بە دیجیتاڵکردنی کاروباری پزیشکیی پێشمەرگە، دەستپێشخەرییەکی گەورەیە نەک تەنها بۆ وەزارەتی پێشمەرگە، بەڵکو سەرجەم یەکە پزیشکییەکانی دیکەش لێی سوودمەند دەبن، سوپاسی هەموو ئەوانەشی كرد کە لەم بەرنامەدا ڕۆڵیان هەبووە.
ڕوونیشی كردەوە، دەستکەوتێکی گەورەیە كە لەناو هێزی پێشمەرگە، كاتێك پێشمەرگەیەک بریندار ببێت یان تووشی حاڵەتێکی نەخوازراو بێت، یان نەخۆشی یان پەتای تووش بێت، تەواوی یەکەکانی هێزی پێشمەرگە لێی ئاگادار ببنەوە.
بۆچی گرنگە: ئەم بەرنامە ئەلیکترۆنییە بۆ زانین و هەڵسەنگاندنی ئاستی ئامادەیی پزیشکییە لە سەرجەم یەکە سەربازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگەدا، هەڵسەنگاندنی چارەسەرە پزیشکییەکان، ئامانج لێی؛ ئاگاداربوونە لە هەموو ئەوحاڵەتە ناهەموارانە كە لە كاتی ئاشتی و شەڕدا، لەسەر یەکە سەربازییەکان و هەر تاکێكی هێزی پێشمەرگە دێتە كایەوە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دوو ژێردەریایی ئەتۆمیمان لە نزیک ڕووسیا جێگیر دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی گەیشتە 26 گەڕەکی دیکەی دهۆک