لە سلێمانی 50%ی هاوبەشانی کارەبای 24 کاتژمێری تەنیا 17 هەزار دیناریان بۆ گەڕاوەتەوە
- کوردستان
- 28 نیسان

دیمەنی شاری سلێمانی لەگەڵ لۆگۆی پڕۆژەی ڕووناکی
ئاڤا نیوز
لە سلێمانی 12 گەڕەک کارەبایان کراوەتە 24 کاتژمێری، ئەم مانگە بۆ یەکەمجار هاووڵاتیان پسوولەی پارەدانیان بۆ گەڕاوەتەوە. و بەشێکی زۆریان تەنیا 17 هەزاریان بۆ هاتووەتەوە.
وێنە گەورەکە: پڕۆژەی ڕووناکی، پڕۆژەیەکی گرنگی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانە و ئامانجیەتی تا کۆتایی ساڵی 2026، کارەبای 24 کاتژمێری بگاتە هەموو کوردستان.
لێدوانی فەرمی: تیمی پڕۆژەی ڕووناکی بە ئاڤایان گوت، "نیوەی وەسڵەکانی ئەو گەڕەکانەی سلێمانی کە کارەبایان کراوەتە 24 کاتژمێری، بۆ مانگی چوار، 34 هەزار دینار بووە بەبێ داشکاندن، مانگی یەکەم 50% داشکاندن دەکرێت بۆیە تەنیا 17 هەزاریان لێ وەردەگیرێت.
زانیاریی زیاتر: بەگوتەی تیمی پڕۆژەی ڕووناکی، هەر ئەمڕۆ ماڵپەڕی ڕووناکی بەردەستخرا و بەم زووانەش تایبەتمەندییەکی نوێ بەردەستدەخرێت لە ماڵپەرەکە کە ڕێگە بە هاوڵاتییان دەدات لەڕێگەی دانانی ڕێژەی بەکارهێنانی کارەباکەیان بزانن بڕی پسوولەکەیان چەند دەبێت. لە وێبسایتەکە هاووڵاتی دەتوانێت خۆی تۆماربکات کە وادەکات لەڕێگەی کورتەنامەشەوە زانیاری پسوولەکەی پێبگات، واتا هەموو ئاسانکارییەک بۆ هاوڵاتی دەکرێت تا بڕی پسوولەکەی بزانێت. بەم زووانەش پسوولەکان بەشێوەی چاپکراو دەگاتەوە دەستی هاوڵاتییان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەبارەت بە ڕووسیا زێلینسکی داوایەک ئاراستەی جیهان دەکات
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی داهاتی نانەوتی مانگی شەشی ئامادە کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
14 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
14 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی بە سپۆنسەری سەرەکیی ئاڤا فێستیڤاڵی شێفەکان بەڕێوە دەچێت
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پرۆسەی بەدیجیتاڵیكردنی پسوولەی خۆراك كۆتایی دێت