
د.لەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق لەکاتی واژۆکردنی یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە
ئاڤا نیوز
کاتژمێر 11:35، خولەکی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە د.لەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق لە کۆشکی کۆماری لە بەغدا، ئیمزای لەسەر یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە کرد.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەڵبژاردنی کاتژمێر 11:35 بۆ واژۆکردنی یاساکە، بۆ ڕێزگرتنە لە ڕۆحی شەهیدانی هەڵەبجە، لەو کاتە حکومەتی بەعس شاری هەڵەبجەی کیماباران کرد و زیاتر لە پێنج هەزار هاونیشتمانی شەهید کرد.
بۆچی گرنگە: بە واژۆکردنی یاساکە، پرۆسەی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە وەک نۆزدەهەمین پارێزگای عێراق هەنگاوێکی گرنگ دەبڕێت و دەنێردرێت بۆ وەزارەتی داد بۆ ئەوەی لە ڕۆژنامەی فەرمی "وەقائیعی عێراق"ـی بڵاوبکرێتەوە و بخرێتە بواری جێبەجێکردن.
ئەمەش بزانە: حکومەتی هەرێمی کوردستان ساڵی 2013 ڕەشنووسی بەپارێزگابوونی هەڵەبجەی ڕادەستی نوری مالیکی، سەرۆکی ئەو کاتەی حکومەتی عێراق کرد.
باکگراوند: دواتر لە 13ی ئاداری 2014 حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری بەپارێزگابوونی هەڵەبجەی دەرکرد. ڕۆژی 14ـی نیسان پەرلەمانی عێراق دەنگی لەسەر پڕۆژە یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دا، بەمەش هەڵەبجە بوو بە نۆزدەهەمین پارێزگای عێراق.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 9 خولەک لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی ئەمریکی جۆری 'ئێف-35' لەکاتی مەشق و ڕاهێنان تێکدەشکێت
- تەندروستی
- 14 خولەک لەمەوپێش
ئازاری کلێنجە و چۆنیەتی خۆپاراستن لێی
- جیهان
- 27 خولەک لەمەوپێش
لاڤرۆڤ: ڕووسیا پشتیوانی کورد لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
15 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی بە سپۆنسەری سەرەکیی ئاڤا فێستیڤاڵی شێفەکان بەڕێوە دەچێت
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پرۆسەی بەدیجیتاڵیكردنی پسوولەی خۆراك كۆتایی دێت