نوخشە ناسح: دوای تەواوبوونی ڕێککارە یاساییەکان بەشێکی دیکە لە فەرمانگەکان دەکرێنەوە
- کوردستان
- 29 نیسان

نوخشە ناسح، پارێزگاری هەڵەبجە
ئاڤا نیوز
پارێزگاری هەڵەبجە لە کۆشکی کۆمارییەوە ڕایگەیاند، دوای تەواوبوونی ڕێککارە یاساییەکان بەشێکی دیکە لەو فەرمانگانە دەکرێنەوە کە پێشتر لە پارێزگاکەدا نەبوون.
چیرۆکی سەرەکی: بە ئامادەبوونی نوخشە ناسح، پارێزگاری هەڵەبجە، کاتژمێر 11:35 خولەکی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە د.لەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق لە کۆشکی کۆماری لە بەغدا، ئیمزای لەسەر یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە کرد.
لێدوانی فەرمی: نوخشە ناسح، پارێزگاری هەڵەبجە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە کۆشکی کۆماری عێراق ڕایگەیاند، سوپاسی سەرجەم فراکسیۆنە کوردستانییەکان دەکەم کە هاوکاربوون لە سەرخستنی بابەتی بە پارێزگابوونی هەڵەبجە.
- داوای تەواوبوونی ڕێککارە یاساییەکان سەرجەم ئەو فەرمانگانە دەکرێنەوە کە پێشتر لە پارێزگاکەدا نەبوون.
- پێشتر هەڵەبجە خاوەنی فەرمانگەی پاسپۆرتی و پسووڵەی خۆراک، هەروەها تابلۆی ئۆتۆمبێلی تایبەت بەخۆی بوو، ئێستا تەنها ڕێککارە یاسایی و ئیدارەکانیان ماوە ئەوانیش دوای بڵاوکردنەوەی فەرمانەکە دەچنە قۆناغی جێبەجێکردنەوە.
بۆچی گرنگە: بە واژۆکردنی یاساکە، پرۆسەی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە وەک نۆزدەهەمین پارێزگای عێراق هەنگاوێکی گرنگ دەبڕێت و دەنێردرێت بۆ وەزارەتی داد بۆ ئەوەی لە ڕۆژنامەی فەرمی "وەقائیعی عێراق"ـی بڵاوبکرێتەوە و بخرێتە بواری جێبەجێکردن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 7 خولەک لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی ئەمریکی جۆری 'ئێف-35' لەکاتی مەشق و ڕاهێنان تێکدەشکێت
- تەندروستی
- 12 خولەک لەمەوپێش
ئازاری کلێنجە و چۆنیەتی خۆپاراستن لێی
- جیهان
- 25 خولەک لەمەوپێش
لاڤرۆڤ: ڕووسیا پشتیوانی کورد لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
15 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی بە سپۆنسەری سەرەکیی ئاڤا فێستیڤاڵی شێفەکان بەڕێوە دەچێت
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پرۆسەی بەدیجیتاڵیكردنی پسوولەی خۆراك كۆتایی دێت