جەی دی ڤانس: بەردەوامی جەنگی ڕووسیا و ئۆکراینا دەبێتە هۆی هەڵگیرسانی جەنگی ئەتۆمی
- جیهان
- 29 نیسان

جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
جێگری سەرۆکی ئەمریکا هۆشداری دەدات لە ئەگەری بەردەوامیی جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا، جەنگی ئەتۆمی بەرپا دەبێت.
وێنە گەورەکە: ملیۆنان سەرباز و هاووڵاتی مەدەنی قوربانیی جەنگێکی وێرانکەرن کە زیاد لە سێ ساڵە لە نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا بەرپا بووە و بەردەوامی جەنگەکە وەک قەیرانێکی کوشندە بەرۆکی هەردوو وڵات و جیهانی گرتووە، لەگەڵ هەوڵەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگەکە جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا هۆشداری دەدات لە هەڵگیرسانی جەنگی ئەتۆمی.
لێدوانی فەرمی: جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەوانیدا ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند: جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا جەنگێکی وێرانکەرە و بەردەوامی جەنگەکە بۆ چەند ساڵێکی دیکە دەبێتە هۆی داڕمانی ژێرخانی ئابووری هەردوو وڵات و هێزی سەربازیی ڕووسیا تووشی شکستی گەورە دەبێت، لە ئەگەری بەردەوامی جەنگەکە ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا بە ناچاری بڕیاری بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی دەدات.
زانیاریی زیاتر: جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا لە درێژەی وتەکانیدا گوتی، بۆ ئەوەی جیهان تووشی کارەساتی جەنگی ئەتۆمی نەبێت، سەرۆک ترەمپ بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ بەدیهێنانی ئاشتی و ڕاگەیاندنی ئاگربەستی هەمیشەیی و گشتگیر، ڕووسیا و ئۆکراینا بە واژۆکردنی ڕێککەوتنامەی ئاشتی، مەترسییەکان کۆتاییان دێت و قۆناغێکی نوێ لە جیهان دەست پێدەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 10 خولەک لەمەوپێش
له ههولێر دهست بەسەر 200 ههزار لیتر ڕۆنی پیسدا دەگیرێت
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی دەگاتە ئیدارەی ڕاپەڕین
- بیروڕا
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەشت پرسیار و هەشت هەزار داخ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
23 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
23 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی ئەمریکی 'ئێف-35' لەکاتی مەشق و ڕاهێنان تێکدەشکێت
- جیهان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لاڤرۆڤ: ڕووسیا پشتیوانی کورد دەکات لە سووریا
- جیهان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەبارەت بە ڕووسیا زێلینسکی داوایەک ئاراستەی جیهان دەکات
- جیهان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا وەستاندی فرۆشتنی چەک بە ئیسرائیل ڕەت دەکاتەوە