
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەدایە و یەکێک لە تەوەرە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەکەش گفتوگۆکردنە لەبارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی کوردستان و لەمپەر و ئاستەنگەکانی.
وێنە گەورەکە: ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی کۆبوونەوەی ئاسایی هەفتانەی خۆی دەکات، لە کۆبوونەوەکەدا دوو تەوەری سەرەکی تاوتوێ دەکرێت، لە تەوەری یەکەمدا دوایین پێشهاتەكانی پەیوەندیدار بە گفتوگۆ و دانوستاندنەكانی تایبەت بە دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت، تەوەری دووەمیش پەیوەستە بە چارەسەرکردنی کێشەیەکی خانەنشینان.
لێدوانی فەرمی: لەبارەی هەوڵەکان بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی کوردستان، پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند، "تاوەکو ئێستا زیاتر لە هەشت کۆبوونەوە لە نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا و تیمەکانی هەردوولا کراون، هەندێک لە کۆبوونەوەکان لە بەغدا و هەندێکیشیان لە هەولێر بوون، ئێستا نزیکبوونەوەی باش هەیە لەنێوان هەولێر و بەغدا لە بابەتی هاتنی کۆمپانییایەکی ڕاوێژکاری بۆ هەڵسەنگاندنی پرۆسەی نەوتی کوردستان و دیاریکردنی تێچووی دەرهێنان و گواستنەوە".
زانیاریی زیاتر: پێشەوا هەورامانی ڕاشیگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، تیمی حکومەتی هەرێمی کوردستانی ڕاسپارد کە بە هەموو شێوەیەک هاوکاربن بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی کوردستان و گووتوویەتی، وەک چۆن لە ڕابردوودا ئێمە هۆکار نەبووین لە ڕاوەستانی هەناردەکردن، لە داهاتووشدا هۆکار نابین بۆ دەستپێنەکردنەوەی هەناردەی نەوت و هەموو ئاسانکارییەک دەکەین".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
كارەكانی سایلۆی هەڵەبجە 85%ـی تەواو بووە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ کارکردن لە پڕۆژەی دوو سایدی گەڕەکی ژین دەستی پێکردەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
5 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
5 کاتژمێر لەمەوپێش
باوکێک بە تەنیا کوڕە تووشبووەکەی بە ئۆتیزم بەخێو دەکات و دەستبەرداری ژیانی خۆی بووە
5 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
كارەكانی سایلۆی هەڵەبجە 85%ـی تەواو بووە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ کارکردن لە پڕۆژەی دوو سایدی گەڕەکی ژین دەستی پێکردەوە