سەعدی پیرە: بڕیارەكانی دادگەی فیدراڵی بەهۆی ڕێكنەكەوتنی پارتی و یەكێتییە
- کوردستان
- 13 ئازار
ئاڤا نیوز
سەعدی ئەحمەد پیرە، گوتەبێژی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژان ئەبوبەکر بۆ ئاڤا میدیا وەڵامی چەند پرسیارێک دەداتەوە، دەڵێت بەمنزیکانە پارتی و یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردن کۆدەبنەوە و بڕیارەکانی دادگەی فیدراڵیش دەگەڕێنێتەوە بۆ ڕێکنەکەوتنی پارتی و یەکێتی، لەبارەی پارێزگاری کەرکووکیش دەڵێت "دەمانەوێت پارێزگارێکی کورد" بێت.
ئاڤا نیوز: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن؟
سەعدی ئەحمەد پیرە: یەکێتی بەتەواوەتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن، دوای ئەوەی کۆنگرەشمان ئەنجامدا توانیمان هێزەکان و تواناکانمان کۆبکەینەوە و کێشە ناوخۆیی و دەرەکییەکانمان وەلا نێین، چونکە کۆنگرەیەکی باش و سەرکەوتووبوو.ئەنجامەکانی هەڵبژاردنەکان بۆ یەکێتی و هەموو لایەنەکان زۆر گرنگە، چونکە ئێستا پەرلەمان وەستاوە بۆیە ڕێکخستنەوەی پەرلەمان و کۆکردنەوەی لایەنەکان کارێکی گرنگە.
ئاڤا نیوز: ڕات لەسەر لاهوور شێخ جەنگی چییە؟
سەعدی ئەحمەد پیرە: دوای کۆنگرەی پێنج لاهوور شێخ جەنگی هیچ ڕۆڵێک و پەیوەندییەکی بە یەکێتی نەماوە، ئێستا یەکێتی سەرنجی لەسەر خۆئامادەکردنە بۆ هەڵبژاردن بۆیە لاهوور جەنگی جێی باس نییە و یەکێتی پێی نیگەران نییە.
ئاڤا نیوز: لەسەر لابردنی کورسی پێکهاتەکان چی دەڵێیت؟
سەعدی ئەحمەد پیرە: گرووپێکی بچووک لەناو پێکهاتەکان سوودیان لە دەنگی پێکهاتەکان وەردەگرت، بەڵام هەرگیز یەکێتی داوای لابردنی کورسی پێکهاتەکانی نەکردووە لە پەرلەمانی کوردستان و جێپەنجەی پێکهاتەکان بە هەرێمی کوردستانەوە دیارە.
ئاڤا نیوز: نوێترین زانیاریی لەسەر دانانی پارێزگاری کەرکووک چییە؟
سەعدی ئەحمەد پیرە: دەمانەوێت کوردێک پارێزگاری کەرکووک بێت، ئەو هەوڵەش بەردەوامە و ئەگەر کورد هەر 16 کورسیەکەی کەرکووکی هەبێت، نابێت بێ پێکهاتەکان حوکمی کەرکووک بکات و ئێمە کەسێکمان دەوێت پارێزگاری هەموو پێکهاتەکان بێت نەک تەنیا کورد.
ئاڤا نیوز: یەکێتی لەبارەی بڕیارەکانی دادگەی فیدراڵی ڕای چییە؟
سەعدی ئەحمەد پیرە: بڕیارەکانی دادگەی فیدڕاڵی تووندن، بەڵام بە ئەنجامن؛ ئەمەش لە ئەنجامی رێکنەکەوتنی پارتی و یەکێتییە دوای چەندین ساڵ؛ واباشترە ئێمە بە شاندێکی هاوبەش بچین بۆ بەغدا نەک یەک لایەن ژێر بەژێر، بۆیە دەڵێم وا باشترە چارەسەرێکی ڕیشەیی بۆ ئەم کێشەیە لەناوخۆماندا بدۆزینەوە.
ئاڤا نیوز: دۆخی پەیوەندییەکانی پارتی و یەکێتی لە چی ئاستێکدایە؟
سەعدی ئەحمەد پیرە: دۆخی یەکێتی و پارتی ئێستا زۆر باشە، لەبەر ئەوەی دەستمان ئاشکرایە و لەگەڵ پارتی یارییەکانی یەکتر دەزانین، بەڵام هەوڵی ئەوە دەدەین واز لەم یارییانە بێنین و بە یەکەوە ئیش بکەین،لە ئایندەیەکی نزیکدا پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە، بەتایبەت لەبارەی پرۆسەی هەڵبژاردنەوە.
ئاڤا نیوز: ئایا سزاکانی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی هۆکارەکەی چییە؟
سەعدی ئەحمەد پیرە: وەستانی گەشتەکانی نێوان تورکیا و سلێمانی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی تورکیا دەیەوێت سزای یەکێتی بدات، بەڵام سزادانی یەکێتی ناڕەزاییەتی زۆر دروست دەکات و زیانێکی ئابووری زۆر بە تورکیا دەگەیێنێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 28 خولەک لەمەوپێش
هاوردەکردنی ئاژەڵ بۆ بەغدا قەدەغە دەکرێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ناردنى مووچەى مانگى 4 تەنیا واژۆى تەیف سامى ماوە
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە هەزار خانەنشین چوار مووچە بەیەکەوە وەردەگرن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
17 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
شارەزایانی تەندروستی: کاهوو بەکتریای مەترسیدار لەخۆدەگرێت
27 نیسان
لە هەولێر دەنگۆی دروستکردنی تاوەری خەلیفە ڕەتدەکرێتەوە
27 نیسان
سپۆتیفای نرخی بەشداریکردن لە ئەپەکە بەرزدەکاتەوە
27 نیسان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پاڵەوانێتیی کوردستان دیبەت لە هەولێر بەڕێوەچوو
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پارێزگای هەولێر و تاران ڕێککەوتنێکی نۆ خاڵیان واژۆ کرد
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆککۆماری عێراق واژۆی لەسەر بەپارێزگابوونی هەڵەبجە کرد