
دیمەنی دوو حاجی لەبەردەم دوو پاسی کاروانی حاجییان و ئاڵای کوردستانیان لەسەر شانە، وێنە: محەمەد شوانی - ئاڤا
ئاڤا نیوز
سەرۆكی شاندی حاجیانی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات، ڕۆژی 16ـی ئایاری 2025، یەكەم كاروانی حاجیانی كوردستان بەرەو سعوودیە بەڕێ دەكەون.
وێنە گەورەكە: ئەمساڵ پێنج هەزار و 136 هاووڵاتیی هەرێمی كوردستان بەشداری لە بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج دەكەن، لە 16ـی مانگی ئایارەوە، گەشتە وشكانی و ئاسمانییەكانی هەرێمی كوردستان بەرەو سعوودیە دەستپێدەكات و گەشتەكان تاوەكو 28ـی هەمان مانگ بەردەوام دەبێت، وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی هەرێمی كوردستانیش لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، لەچوارچێوەی پاڵپشتیی پرۆسەی حەج و عومرە، بڕی چوار ملیار و 200 ملیۆن دیناری دابینكردووە بەمەبەستی كەمكردنەوەی تێچووی حەج لەسەر هاووڵاتیان.
لێدوانی فەرمی: شێخ نیاز راغب نەقشبەندی، سەرۆكی شاندی حاجیانی كوردستان تایبەت بە ئاڤا ڕایگەیاند، هەموو ئامادەکارییەکیان بۆ پێشوازیکردن لە وەرزی حەجی ئەمساڵ کردووە و هەوڵدەدەن باشترین خزمەت پێشکەش بە حاجیانی کوردستان بکەن.
ڕوونیشی كردەوە، گەشتە وشكانییەكان لە 16ـی ئایار و گەشتە ئاسمانییەكان لە 19ـی هەمان مانگ دەستپێدەكەن و تاوەكو 28-5-2025، بەردەوام دەبێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ڕۆژی 16و17-5-2025، حاجیانی کوردستان بەرێگای وشکانی بەرێ دەکەون کە ژمارەیان هەزار و 645 كەسە و ڕۆژی 19ـی هەمان مانگیش، یەکەم کاروانی حاجیانی کوردستان بەرێگەی ئاسمانی لەڕێگەی هەردوو فرۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و سلێمانی بەرەو سعوودیە بەرێ دەکەون کە ژمارەیان سێ هەزار و 491 حاجیە.
ئەوەش بزانە: گەشتی وشکانی بە دوو ڕۆژ دەبێت، بەجۆرێک حاجیانی (پارێزگای سلێمانی و پارێزگای هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەرین و گەرمیان)، لەڕۆژی 16-5-2025، گەشت دەكەن و حەجخوازانی (پارێزگاكانی هەولێر و دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و زاخۆ)، لەڕۆژی 17-5-2025 بەرەو عەرەبستانی سعوودیە بەڕێ دەكەون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
كارەكانی سایلۆی هەڵەبجە 85%ـی تەواو بووە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ کارکردن لە پڕۆژەی دوو سایدی گەڕەکی ژین دەستی پێکردەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
5 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
5 کاتژمێر لەمەوپێش
باوکێک بە تەنیا کوڕە تووشبووەکەی بە ئۆتیزم بەخێو دەکات و دەستبەرداری ژیانی خۆی بووە
5 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
كارەكانی سایلۆی هەڵەبجە 85%ـی تەواو بووە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ کارکردن لە پڕۆژەی دوو سایدی گەڕەکی ژین دەستی پێکردەوە