
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و سەید موحسن سادقی، پارێزگاری زنجانی ئێران ساتی واژۆکردنی لێکتێگەیشتنەکە
ئاڤا نیوز
لێکتێگەیشتنێک بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو پارێزگای هەولێر و زنجانی ئێران واژۆ کرا.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی پێنجشەممە، 30-4-2025، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و سەید موحسن سادقی، پارێزگاری زنجانی ئێران، لە دیوانی پارێزگای زنجان کۆبوونەوە و لێکتێگەیشتنێکیان لە بواری ئابووری بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان هەردوو پارێزگا واژۆکرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: پارێزگای هەولێر بڵاویکردەوە، لەپێناو پتەوکردنی پەیوەندییە گشتییەکانی نێوان هەولێر و زنجان، بەهێزکردنی جموجوڵی بازرگانی و ئابووری، بەرفراوانکردنی بەرژەوەندییە ئابوورییە هاوبەشەکان و گەیشتن بە ڕێککەوتن، لێکتێگەیشتنێک لەنێوان پارێزگارەکانی هەولێر و زنجان واژۆ کرا.
لێکتێگەیشتنەکە بەمشێوەیە: دەقی لێکتێگەیشتنەکەی نێوان پارێزگاری هەولێر و پارێزگاری زنجان بەمشێوەیە؛-
-هەولێر و زنجان بەمەبەستی بەهێزکردنی هاوکاریی تەکنەلۆژی و پیشەسازی، بیروڕا لەبارەی دۆخی ئابووری و بازرگانی و گۆڕانکاری لە ڕێنماییەکان ئاڵوگۆڕ دەکەن.
-هەردوولا لەو چالاکییانەی کە دەتوانن بازرگانیی نێوان پارێزگای هەولێر و زەنجان بەرەوپێش ببەن، یەکتر ئاگادار دەکەنەوە.
-پارێزگای هەولێر و زنجان لە ڕێکخستنی شاندی بەرپرسانی پارێزگا بەمەبەستی ئاسانکاریی هاوکاریی بازرگانی، گەشتیاری، پیشەسازی، خزمەتگوزاریی تەکنیکی و ئەندازیاری، تەندروستی و وەرگرتنی قوتابیانی زانکۆ، هاوکاریی یەکتر دەکەن.
-هەردوو پارێزگا لە بواری پێشانگاکان و پێشانگا نێودەوڵەتییەکان و بەرەوپێشبردنی بازرگانی هاوکار دەبن و پاڵپشتی ئەندامەکانیان بۆ بەشداریکردن لەو بۆنانە دەکەن.
-هەردوولا هاندەر و پشتگیری لە پەرەپێدانی پڕۆژەی هاوبەش و دەرفەتی وەبەرهێنان و قازانجی هاوبەش دەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دوو ژێردەریایی ئەتۆمیمان لە نزیک ڕووسیا جێگیر دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی گەیشتە 26 گەڕەکی دیکەی دهۆک