فەرەنسا گرژییەکانی سووریا سەرکۆنە دەکات و داوایەکیش لە ئیسرائیل دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 ئایار

بالەخانەی وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا ڕایگەیاند، توندوتیژیی دژی دروزەکانی سووریا سەرکۆنە دەکات و داواش لە ئیسرائیل دەکات هیچ ڕێکارێکی تاک لایەنە لە سووریادا نەگرێتەبەر.
وێنە گەورەکە: لە ڕۆژی سێشەممەی ڕابردووەوە لە شارەکانی جەرمانا و ئەشرەفییە سحنایا لە پارێزگای ریفی دیمەشق شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوە لە نێوان گرووپە چەکدارەکانی درووز و هێزەکانی حکومەت بەردەوامە و بەهۆیەوە لانیکەم 74 کەس کوژراون، دوێنێش ئیسرائیل بۆ پشتیوانی دروزەکان چەندجارێک هێزەکانی سووریای لەو دوو شارە کردە ئامانج.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردووە، گرژییەکان دژی درووزەکان لە سووریا سەرکۆنە دەکات، داواش لە هەموو لایەنەکانی ئەو وڵاتە دەکات گرژییەکان ڕابگرن و بۆ بەهێزکردنی ئاشتی کۆمەڵایەتیی هەموو هەوڵێک بخەنەگەڕ.
-داواش لە ئیسرائیل دەکات هیچ ڕێکارێکی تاک لایەنە لە سووریادا نەگرێتەبەر کە ببێتەهۆی زیاتربوونی گرژییە کۆمەڵایەتییەکان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 29 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا زانیاریی نوێ لەبارەی بازرگانێکی کورد ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نزیکەی سێ ملیۆن هاووڵاتی لە پڕۆژەی ڕووناکی سوودمەند دەبن
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوایین زانیاری لهبارهى مووچه و ڕێككهوتنی ههولێر و بهغدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
21 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران: ئەمریکا ئالوودە بووە بە سزادانی ئێران
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
کوڕە پوورێکی ئەسەد و سێ بەرپرسی پێشووی سووریا لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران گۆڕانکاری لە پلە و پۆستی دەزگا ئەمنی و هەواڵگرییەکاندا دەکات