ئاڤا نیوز
لە قەزای خورماڵ گرفتی دابەشکردنی زەوی هەیە بەسەرفەرمانبەران و خانەنشیناندا. شارەوانی قەزاکەش داوا دەکات سەدان دۆنم زەوی دیکەیان پێ بدرێت تاوەکو کێشەکە چارەسەر بکەن.
وێنە گەورەکە: لە قەزای خورماڵ 190 دۆنم زەوی لەکەرتی 25ی یاڵانپێ ئامادەکراوە بۆ دابەشکردن بەسەر فەرمانبەران و خانەنشیناندا. بەڵام 100 دۆنم لەو زەوییانە کراوە بە باخ و زیادەڕۆیی لەسەرە.
زانیاریی تایبەت: هاشم ئەحمەد یەکێکە لەو خاوەن زەوییانە کە 3 دۆنم باخی هەیە و 20 ساڵە کاری تێدا دەکات. نزیکەی 150 جوتیاری تریش خاوەن باخن لەو زەوییانەدا.
چارەسەرەکان: بەشی کشتوکاڵی خورماڵ پێشنیاری ئەو زەوییانەی کردووە، بە بیانووی ئەوەی کە بەردەڵان و بێ کەڵکن، بەڵام خەڵکی ناوچەکە دەڵێن زەوییەکان بەراون و دوو جۆگەی ئاودێرییان لەسەرە، بۆیە بەگومانن لە بڕیارەکە و ڕازی نابن زەوییەکانیان دابەش بکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: نزیکەی هەزار و 300 کەس ناویان هاتووەتەوە بۆ وەرگرتنی زەوی. جگە لەو 120 دۆنمە، شارەوانی خورماڵ داوای 500 دۆنمی دیکەی لە سنووری گوندی ئاوایی ڕۆستەم بەگدا کردووە بخرێتە سەر وەزارەتی شارەوانی.
ئەمەش بزانە: بەپێی ڕێنماییەکان، بۆ هەر دوو دۆنمێک و پارچە زەویەک قەرەبوو دەکرێنەوە، بڕیارەکە ئەو جوتیارانەش دەگرێتەوە کە پەیوەستی کشتوکاڵیان نیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 خولەک لەمەوپێش
وادەی بە ئەلیکترۆنیکردنی پسوولەی خۆراک درێژ دەکرێتەوە
- ژینگە
- 24 خولەک لەمەوپێش
عێراق گەرمترین وڵاتی جیهانە و بەسرەش پێشەنگی شارەکانە لە گەرمیدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
- کوردستان
- 1 خولەک لەمەوپێش
وادەی بە ئەلیکترۆنیکردنی پسوولەی خۆراک درێژ دەکرێتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژەی ڕووناکی دەگاتە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پەیامێک بۆ میری ئێزدییەکان دەنێرێت
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
کارمەندانی بەرگری و ناوخۆ لە سەرەگرتنی ئەلیکترۆنی دەبەخشرێن