
وێنەی حەجخوازێک خەریکی بەکارهێنانی تەلەفۆنە لەگەڵ دیمەنی کەعبەی پیرۆز. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە، هەموو حەجخوازێک سیمکارتێکی خۆڕایی پێ دەدرێت، دەتوانن ئینتەرنێت و پەیوەندی خۆڕایی پێ ئەنجام بدەن.
وێنە گەورەکە: پرۆسەی حەجی ئەمساڵ نزیک بووەتەوە، پێنج هەزار و 190 حەجخواز لە هەرێمی کوردستانەوە بەڕێگای وشکانی و فڕۆکە گەشتی سعوودیە دەکەن بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج.
لێدوانی فەرمی: کاروان ستوونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، بە هەوڵەکانی شێخ نیاز ڕاغب نەقشبەندی، بەڕێوەبەری گشتیی حەج و عومرەی کوردستان کە هەماهەنگی کرد لەگەڵ دەستەی باڵای حەج و عومرەی عێراق، بڕیاردرا بۆ یەکەمجار خزمەتگوزاریی ئینتەرنێت و پەیوەندی تەلەفۆنی خۆڕایی بۆ حەجخوازان دابین بکرێت.
کاروان ستوونی ئەمانەشی وت:
٠ لەگەڵ کۆمپانیای کنان کە بریکاری سەرەکی کۆمپانیای STCـی سعوودییە گرێبەست کراوە، هەر حەجخوازێک پێنج گێگا بایت ئینتەرنێت و 120 خولەک پەیوەندی تەلەفۆنی خۆڕایی لە ڕێگای سیمکارتێکەوە بۆ دابین دەکرێت.
٠ بۆ ئەو حەجخوازانەی بە ڕێگای وشکانی دەڕۆن، لە دەروازەی عەرعەر سیمکارتەکەیان پێدەدرێت، بۆ ئەوانەشی بە ڕێگای فڕۆکە دەڕۆن لە فڕۆکەخانەی سعوودیە پێیان دەدرێت، بۆیە پێویست ناکات هیچ حەجخوازێک سیمکارتی سعوودیە بکڕێت.
٠ هەر پاسێکی حەجخوازان تا دەگەنە سعوودیە، ڕاوتەرێکی ئینتەرنێتیان بۆ دادەنرێت و 30 کەس دەتوانێت ئینتەرنێتی لێ وەربگرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بۆ پاڵپشتیی حەجی ئەمساڵ، حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕی چوار ملیار و 200 ملیۆن دیناری تەرخان كردووە، ئەمەش بۆ ئەوەی نرخی حەجكردن لەسەر حەجخوازان گران نەبێت و خزمەتی زیاتری حاجییانیش بكرێت لە سعوودیە.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 2 خولەک لەمەوپێش
سوودانی: بێجی دەبێتە شارێکی پیشەسازیی نەوتیی پێشکەوتوو
- هەواڵ
- 17 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکی یانەی هەولێر دیاری کرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
- هەواڵ
- 17 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکی یانەی هەولێر دیاری کرا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وادەی بە ئەلیکترۆنیکردنی پسوولەی خۆراک درێژ دەکرێتەوە