
کارمەندێکی تەندروستی لەکاتی پشکنین
ئاڤا نیوز
لەگەڵ زیادکردنی ڕێکارەکانی خۆپارێزی، حکومەتی هەرێمی کوردستان کەرەستەی تاقیگەیی تایبەت بە پشكنینی تای خوێبەربوونی دابین کردووە، ئێستا لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان تەنیا لە هەولێر ئەو پشکنینە بەردەستە.
چیرۆکی سەرەکی: ساڵانی ڕابردوو بۆ پشکنینی تای خوێنبەربوون پێویست بوو نموونەی خوێنی نەخۆش بنێردرێت بۆ تاقیگەی ناوەندی لە بەغدا، لەسەر ئاستی عێراق تەنیا لە بەغدا بەردەست بوو. بەڵام مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان بۆ ڕووبەڕووبونەوەی تای خوێنبەربوون بودجەیەکی پێویستی تەرخان کرد، لەو بودجەیە دەرمان و (کیت)ـی تایبەت بە پشکنینی تای خوێنبەربوون دابین کرا.
لێدوانی فەرمی: د. سەرکار سورچی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی بە ئاڤا میدیای وت، لەگەڵ ئەوەی کیتی تایبەت بە پشکنین تەنیا لە هەولێر هەیە، ئێستا دەرمانێکی تایبەتمەند تەرخانکراوە بەناوی (ڕیباڤارین)، مەترسی گیانلەدەستدان کەم دەکاتەوە، بەڵام بۆ هەموو تووشبوویەک بەکارنایەت پێویستە پزیشکی پسپۆڕ بڕیاری لێ بدات.
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئەوەشی وت، چارەسەری پاڵپشتیکاری نیشانەکان بەشێوەیەکی زۆرباش تەرخانکراوە، جلوبەرگی خۆپارێزی بۆ کارمەندانی تەندروستی و کارمەندانی ڤێرتێرنەری دابین کراوە، هاوکات ئەو ماددەیەی بۆ قڕکردنی گەنە بەکاردێت بە ڕێژەیەکی زۆر دابین کراوە.
زانیاریی زیاتر: (کیت)ـی پشکنین، پلاستیکێکی شێوە لاکێشەییە، دڵۆپێک خوێنی نەخۆشی لەسەر دادەنرێت، ئەگەر ئەو کەسە هەڵگری ڤایرۆسەکە بێت پۆزەتیڤ دەردەچێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تای خوێنبەربوون، نەخۆشیەکی ڤایرۆسییە لەڕێگای ئاژەڵی تووشبوو بە هۆکاری مێشوولە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە. ئەمڕۆ هەینی یەکەم حاڵەتی تای خوێنبەربوون لە هەرێمی کوردستان تۆمارکرا کە گۆشتفرۆشێکی کۆیە بوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 19 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا دەبێتە سپۆنسەری یەكەمین فێستیڤاڵی شێفەكان لە سلێمانی
- کوردستان
- 30 خولەک لەمەوپێش
کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی گەیشتە 26 گەڕەکی دیکەی دهۆک
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
"جەللادەکە"ـی بەندینخانەی "نوگرە سەلمان"ـی سەردەمی بەعس دەستگیر کرا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کەمبۆدیا ترەمپ بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی کاندید دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز