سوودانی بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی ئازادیی ڕۆژنامەگەری پەیامێک بڵاودەکاتەوە

شەیری بکە لە:
سوودانی بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی ئازادیی ڕۆژنامەگەری پەیامێک بڵاودەکاتەوە

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق

 

ئاڤا نیوز

لە ڕۆژی جیهانیی ئازادیی ڕۆژنامەگەریدا، سەرۆکوەزیرانی عێراق پەیامێکی بڵاوکردەوە و لە بەشێکی پەیامەکەیدا جەخت لە پشتگیریی خۆی بۆ کاری ڕۆژنامەگەریی و ڕۆژنامەنووسان دووپات دەکاتەوە.

وێنە گەورەكە: ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانیی ئازادیی ڕۆژنامەگەرییە كە لەلایەن ڕێكخراو یونسكۆوە دەستنیشان كراوە، لەم ڕۆژەدا ڕێكخراو و كۆمەڵە و سەندیكاكانی تایبەت بە كاری ڕۆژنامەوانی ئاماژە بە ئازادیی ڕۆژنامەگەری دەکەن.

پەیامی فەرمی: محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە پەیامێکدا دەڵێت: 

٠ لە ڕۆژی جیهانیی ئازادیی ڕۆژنامەگەریدا ئەو قوربانییە مەزنە و هەڵوێستە بەرپرسیار و بەشدارییە گرنگانە بەرز دەنرخێنین، کە ڕۆژنامەنووسانی عێراقی لە پێناو ڕاستگۆیی و چەسپاندنی بنەماکانی ڕۆژنامەگەری ئازاددا پێشکەشیان کردوون.

٠ پشتیوانی خۆمان بۆ سەرجەم ئەوانەی لەبواری ڕۆژنامەگەریدا کار دەکەن دووپات دەکەینەوە و شانازی بەوەوە دەکەین کە عێراق بەسیستمی دیموکراسییەوە ئازادی ڕادەربڕین بۆ دامودەزگاکانی ڕۆژنامەگەری و کارمەندەکانیان دەستەبەر دەکات.

٠ هیوادارین کە ڕۆژنامەگەریمان بەردەوام بێت لە پاراستنی بابەتیانە و پیشەییبوون و وەک دەنگێکی ڕاستەقینە بێت بۆ خەم و خواستەکانی خەڵک.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: