
دیمەنی خانەنشینێک لەکاتی ژماردنی مووچەکەی. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
کارکردن لە دۆسیەی خانەنشینان بەردەوامی هەیە و مانگی پێنج هەزاران خانەنشین 17 مووچە بەیەکەوە وەردەگرن، پێنج مووچەیان هی پێنج مانگەکەی ئەمساڵ و 12 مووچەش ئیکرامیەی خانەنشینییە.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی بە ئاڤای وت:
٠ تا مانگی چوار دۆسیەی شەش هەزار و 700 خانەنشین تەواو کرا. مانگی ڕابردوو لەگەڵ مووچەی مانگی سێ، هەزار و 610 خانەنشین مووچەکانیان بۆ هاتەوە، ئەم مانگەش سەروو دوو هەزار خانەنشینی دیکە مووچەیان بۆ دێتەوە.
٠ مانگەکانی ڕابردوو بۆیە 12 مووچەکەی ئیکرامییە خەرج نەکراوە، چونکە هەندێک کێشە لەنووسراو و دۆسیەی لقەکانی خانەنشینی هەبوو، وەزارەتی دارایی عێراقیش وتویانە چاکی بکەن و هەموویمان بەیەکەوە بۆ بنێرن، بۆ ئەوەی مانگی پێنج بەیەکەوە بۆیان خەرج بکەین.
زانیاریی زیاتر: سەبارەت بە 12 مووچەکەی ئیکرامیەی خانەنشینی، بەغدا بڕیاریداوە لەگەڵ مووچەی مانگی پێنج هەمووی بەیەکەوە سەرف بکات. کە ژمارەیان نزیکەی سێ هەزار خانەنشینە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئیکرامیەی 12 مووچەکە بۆ ئەو خانەنشینانەیە کە 25 ساڵ خزمەتیان هەیە لەگەڵ شەش مانگیش مۆڵەتی کۆکراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 21 خولەک لەمەوپێش
زریانی تۆز و خۆڵ لە سووریاوە ڕوو لە بەشێکی عێراق دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستمی بەئەلیكترۆنیكردنی پسوولەی خۆراک تا یەكشەممە بەردەست دەبێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چین هۆشداری لە سیاسەتی بازرگانیی ئەمریکا دەدات
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا دەسەڵاتدارییەتی فەلەستین سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
30 تەممووز
- بزنس
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
دوایین زانیاری لهبارهى مووچه و ڕێككهوتنی ههولێر و بهغدا