لاهوور شێخ جەنگی لۆگۆی لیستەکەی ئاشکرا دەکات و یەکەم پەیام بڵاودەکاتەوە
- کوردستان
- 14 ئازار

لاهور شێخ جەنگی
ئاڤا نیوز
لاهوور شێخ جەنگی بەفەرمی لیستەکەی بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردن تۆمار دەکات، یەکەم پەیامی فەرمی بڵاودەکاتەوە و لۆگۆکەشی ئاشکرا دەکات.
وێنە گەورەکە: لاهوور شێخ جەنگی بە لیستی سەربەخۆ بەشداری لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەکات، لیستەکەی بە ناوی "بەرەی گەل" لە کۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان تۆمارکردووە.
زانیاریی تایبەت: دوێنێ چوارشەممە لە شاری هەولێر حیزبی "بەرەی گەل" بە بەشداریی (160) ئەندام یەکەم کۆنگرەی بەستووە، سەرۆک و (13) ئەندامی سەركردایەتی هەڵبژێردراون.
لاهوور شێخ جەنگی بەشداریی کۆنگرەکەی نەکردووە و بەشێوەیەکی کاتی و بۆ تەواوکردنی ڕێککارەکانی کۆمیسیۆن، فەرهاد عومەر، هاوسەری ژینۆ محەممەد، ئەندامی پێشووی سەركردایەتیی یەكێتی بە سەرۆک هەڵبژێردراوە.
پەیامی فەرمی: بەرەی گەل هەڵهاتنی خۆرێکی نوێیە، لەدایکبوونی ئومێدێکە لەم هەرێمە پڕ لە نائومێدیەدا، هیوایەکە بۆ بنیادنانی ئایندەیەکی گەش بۆ خەڵکی کوردستان، ڕێگایەکە بۆ کۆتاییهێنان بەو دۆخە نالەبارەی 30 ساڵە بەرۆکی خەڵکی کوردستانی گرتووە، هۆکارێکە بۆ بنیادنانی حکومەتێکی خزمەتگوزار و دڵسۆز بۆ خەڵکی کوردستان.
ئامانج و ستراتیژ: بەرەی گەل بەرەی خەڵکە، گەل و خاک و خزمەتکردن بە خەڵکی کوردستان و ئازادی بیروڕا و مافی هاووڵاتی لە گرنگترین ئامانجەکانیەتی.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرەنسا: ئەوروپا هەڵەبوو لە سەپاندنی باج لەسەر کحولی ئەمریکا
- تەندروستی
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
فشاری دەروونی دەبێتە هۆی قژ هەڵوەرین
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی دڵنیایی دەداتە ئەمریکا لە پاراستنی هێزەکانیان لە عێراق
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی کارەبا بەرهەمهێنانی کارەبا زیاد دەکات
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێکی تورکی لە قەزای دووکان دەکەوێتە خوارەوە
- کوردستان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی و بافڵ تاڵەبانی
- کوردستان
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند پەیامێک لە مەسرور بارزانی و بافڵ تاڵەبانییەوە