
دابەزینی نرخی نەوت لە جیهاندا
ئاڤا نیوز
بڕیارەکەی ئۆپیک پڵەس بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت، نرخی نەوتی لە جیهاندا بەڕێژەی 3% دابەزاند و هەر بەرمیلێک نەوت بە 59 دۆلار و 45 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
وێنە گەورەکە: 3ی ئایار عێراق و حەوت وڵاتی دیکەی ئۆپیک پڵەس بڕیاریاندا لە مانگی داهاتووەوە ڕۆژانە 411 هەزار بەرمیل نەوت زیاتر بەرهەمبهێنن.
بینراو و بیستراو: بڕیارەکەی ئۆپیک پڵەس و مەترسییەکان لەسەر خاوبوونەوەی گەشەی ئابووری جیهان بەهۆی ئەو شەڕە بازرگانییەی سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاندووە، نرخی نەوتیان بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزاند، سەرلەبەیانی ئەمڕۆش بەهای نەوت 3%ی دیکەی بەهاکەی لەدەستدا و نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 59 دۆلار و 45 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
کاریگەری و لێکەوتەکان: لە یاسای بودجەی عێراقدا نرخی بەرمیلێک نەوت بە 70 دۆلار خەمڵێنراوە، بەهۆی دابەزینی بەهای نەوتیش بۆ خوار ئەو ئاستە، ماوەی چەندین هەفتەیە وەزارەتی دارایی عێراق پێشینەی پارەی پڕۆژەکان و هەموو خەرجییەکانی ڕاگرتووە و تەنیا بۆ مووچە پارە خەرج دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 16 خولەک لەمەوپێش
بەهۆی کەمبارانییەوە 50٪ ئاستی ئاوی بەنداوی دەربەندیخان هی ساڵی پارە
- جیهان
- 16 خولەک لەمەوپێش
مەترسیدارترین زیندانی ئەمریکا بە فەرمانی ترەمپ دەکرێتەوە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمسیۆن بەکارهێنانی ژیریی دەستکرد لە ئامێرەکانی دەنگدان ڕەتدەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- بزنس
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
هەزاران خانەنشین 17 مووچە بەیەکەوە وەردەگرن
- بزنس
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە 2500 خانەنشین ئەم مانگە لە هەژماری من مووچە وەردەگرن
- بزنس
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
شایستە داراییەکانی فەرمانبەرانی گرێبەست لە سۆران خەرج دەکرێت