
تەقاندنەوەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکراینا لە ئاسمانی ڕووسیا
ئاڤا نیوز
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە سەرۆکی شارەوانی مۆسکۆ ڕایگەیاند، سیستمی بەرگری ئاسمانی ڕووسیا 26 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکرانیایان تێکشکاندووە کە بەسەر ئاسمانی پایتەختی ڕووسیا دەسوڕانەوە.
وێنە گەورەکە: سەرەڕای هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ ڕاگرتنی شەری سێ ساڵەی ڕووسیا و ئۆکراینا، بەڵام هەردوو وڵات بەردەوام یەکتر تۆمەتبار دەکەن بە هێرشکردن و تێکدانی هەر هەوڵێک بۆ ئاشتی، بەرەبەیانی ئەمڕۆش ڕووسیا ڕایگەیاند، ئۆکراینا بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هیڕشی کردە سەر مۆسکۆ.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دەزگای گواستنەوەی ئاسمانی ڕووسیا ڕایگەیاند: بەپێی ڕاپۆرتە سەرەتاییەکان هیچ زیانێکی گیانی بەهۆی تێکشکاندنی ئەو فڕۆکە بێ فڕۆکەوانانە نەبووە، بەڵام بەهۆی ئەم هێرشانەوە بۆ ماوەیەکی کاتی فڕۆکەخانەی سەرەکی مۆسکۆ داخرا.
قووڵتر: کرێملین پێشنیازی ئاگربەستێکی سێ ڕۆژەی کردووە کە هاوکات بێت لەگەڵ یادی 9ی ئایار لە ڕووسیا، بەڵام، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند، باوەڕی بە ڕێزگرتنی ڕووسیا بۆ ئاگربەستی داهاتوو نییە کە هاوکاتە لەگەڵ ئاهەنگەکانی ڕۆژی سەرکەوتنی مۆسکۆ.
زانیاریی زیاتر: لە مانگی ئازاردا مۆسکۆ ئاگربەستێکی 30 ڕۆژەی ڕەتکردەوە کە لەلایەن کیێڤ و واشنتنەوە پێشنیاز کرابوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 16 خولەک لەمەوپێش
پڕۆژەی ڕووناکی بۆ دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری گەیشتە خورماڵ
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
له ههولێر دهست بەسەر 200 ههزار لیتر ڕۆنی پیسدا دەگیرێت
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی دەگاتە ئیدارەی ڕاپەڕین
- بیروڕا
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەشت پرسیار و هەشت هەزار داخ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
23 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
23 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی ئەمریکی 'ئێف-35' لەکاتی مەشق و ڕاهێنان تێکدەشکێت
- جیهان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لاڤرۆڤ: ڕووسیا پشتیوانی کورد دەکات لە سووریا
- جیهان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سەبارەت بە ڕووسیا زێلینسکی داوایەک ئاراستەی جیهان دەکات
- جیهان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا وەستاندی فرۆشتنی چەک بە ئیسرائیل ڕەت دەکاتەوە