
دواین دەرکەوتنی سلێمان هەڵشۆیی. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
دوای دوو ساڵ لە ئازادکردنی، سلێمان هەڵشۆیی جارێکی دیکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەردەکەوێت و بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا ئێستا سەرقاڵی کارکردنە لە کێڵگەیەکی پەلەوەری.
وێنە گەورەکە: سلێمان هەڵشۆیی ساڵی 2020، نزیکەی 50 ملیۆن دۆلاری خەڵکی برد لە پشدەر و دوای دوو ساڵ لە ئازادبوونی، چەند وێنەیەکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرانەوە و وا دەردەکەوێت کە خەریکی باخداری بێت.
زانیاریی پەیامنێری ئاڤا: هەنگاو محەممەد، پەیامنێری ئاڤا لەگەڵ برایەکی سلێمان هەڵشۆیی قسەی کردووە، براکەی دەڵێت: هیچ ئاگامان لە سلێمان هەڵشۆیی نییە و پەیوەندیمان پێیەوە نەماوە، نازانین لە کوێیە و خەریکی چییە، تەنانەت ژمارەی تەلەفۆنیشمان نییە و لە فەیسبووکیش ئاگاداری نین.
لێدوانی فەرمی: شۆڕش ئیسماعیل، گوتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین لەبارەی کەیسی ناوبراو قسەی بۆ ئاڤا کردووە: نزیکەی هەزار سکاڵا لەسەر سلێمان هەڵشۆیی تۆمارکراون، دوو ساڵ بەر لە ئێستا بە کەفالەتی زیاتر لە 400 ملیۆن دیناری عێراقی ئازاد کراوە، دۆسیەکەشی گوازراوەتەوە بۆ دادگای تایبەتمەند، ئێستاش وەک پۆلیس ئاگامان لە دۆسیەکەی نەماوە و کەیسەکە لای ئێمە نەماوە، ئاگاداری نین چی دەکات و لەکوێیە.
باکگراوند: سلێمان ھەڵشۆیی، خەڵکی پشدەرە و پێشتر مامەڵەی بە وادە لەگەڵ ژمارەیەك ھاووڵاتی كردووە و وەک بازرگان لە ناوچەكە ناسراوە، لە 18-12-2020 مایەپووچبوونی خۆی ڕاگەیاند و ئەو كەسانەی مامەڵەیان لەگەڵ کردبوو، سکاڵایان لەسەری تۆمار کرد و لەلایەن پۆلیس دەستگیرکرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دوو ژێردەریایی ئەتۆمیمان لە نزیک ڕووسیا جێگیر دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی گەیشتە 26 گەڕەکی دیکەی دهۆک