
لۆگۆی ئەنجوومەنی شوورا
ئاڤا نیوز
دوای بڕیارەکانی دادگەی فیدراڵی دژی هەرێمی کوردستان، ئەنجوومەنى شوورا ڕایگەیاندووە، بڕیارەکانی دادگە چەندین سەرپێچی لەخۆ گرتووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: "لە ڕوانگەى باوەڕبوونمان بە سیستمى فیدراڵى لە عێراق، گرنگترین تێبینییە یاساییەكانمان لەبارەی ئەو سەرپێچییانە بۆ ڕاى گشتى دەخەینەڕوو". ئەنجوومەنى شوورا ڕایگەیاندووە.
یەکەم: دادگەى فیدڕاڵی خۆى خستووەتە شوێنى دەسەڵاتى یاسادانان؛ ئەویش دواى ئەوەى بڕیاری داوە بە نادەستوورییبوونى هەندێك ماددە و بڕگەى یاساى هەڵبژاردنى پەرلەمانى كوردستان - عێراق.
دووەم: دادگەى فیدراڵی پابەند نەبووە بە پەڕاوی سکاڵای داواكار؛ بەجۆرێك داواكارى سکاڵای ژمارە 83ـی ئاماژەپێكراو، داواى هەڵوەشاندنەوەى 11 "كورسییەكانى كۆتا"ـى نەكردووە، بەڵكو داواى دووبارە دابەشكردنەوەى كورسییەكانى پەرلەمانى كوردستانى كردووە بەسەر پارێزگەكانى هەرێمی کوردستان، بەگوێرەى پێوەرى ژمارەى دانیشتووان.
سێیەم: لە سکاڵای ژمارە 83ـی ئاماژەپێكراو دیارە كە كەسانى داوالێكراو بریتین لە "سەرۆكى هەرێمى كوردستان، سەرۆكى حكومەتى هەرێمى كوردستان و سەرۆكى پەرلەمانى كوردستان"، دادگەى فیدراڵی لە بەندى هەشتەمى حوكمى سکاڵای ئاماژەپێكراو بڕیارید اوە بە رەتكردنەوەى سکاڵا بەرامبەر هەردوو داوالێكراو، "سەرۆكى هەرێمى كوردستان و سەرۆكى حكومەتى هەرێمى كوردستان" لەبەر ئاراستەنەبوونى نەیارى، بەمەش نەیاری كورتكرایەوە سەر سەرۆكى پەرلەمانى كوردستان.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرەنسا: ئەوروپا هەڵەبوو لە سەپاندنی باج لەسەر کحولی ئەمریکا
- تەندروستی
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
فشاری دەروونی دەبێتە هۆی قژ هەڵوەرین
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی دڵنیایی دەداتە ئەمریکا لە پاراستنی هێزەکانیان لە عێراق
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی کارەبا بەرهەمهێنانی کارەبا زیاد دەکات
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێکی تورکی لە قەزای دووکان دەکەوێتە خوارەوە
- کوردستان
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی و بافڵ تاڵەبانی
- کوردستان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند پەیامێک لە مەسرور بارزانی و بافڵ تاڵەبانییەوە