
ئاڵای تورکیا و بەریتانیا
ئاڤا نیوز
بەریتانیا و تورکیا بەشێوەیەکی فەرمی گفتوگۆکانی نێوانیان بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتننامەیەکی نوێی بازرگانیی ئازاد دەستپێکرد. ڕێککەوتنەکە بازرگانیی کەلوپەل و خزمەتگوزاری لەنێوان هەردوولا لەخۆ دەگرێت.
وێنە گەورەکە: بەریتانیا ڕێککەوتنێکی بازرگانیی ئازادی لەگەڵ تورکیا هەیە کە لەدوای دەرچوونی لە یەکێتیی ئەوروپا ڕێککەوتنەکەیان کردووە. لە ساڵی ڕابردووەوە هەردوولا دەیانەوێت ئەم ڕێککەوتنەی نێوانیان نوێ بکەنەوە.
لێدوانی فەرمی: کێمی بادێنۆچ، وەزیری بازرگانیی بەریتانیا رایگەیاند: "ئێمە پەیوەندییەکی بازرگانیی گەشەسەندوومان هەیە کە بە ڕێککەوتنێکی دیکەی بازرگانیی نوێ بەهێزتر دەبێت".
چاوەڕوانییەکان: پێشبینی دەکرێت هاوینی ئەمساڵ ڕێککەوتنەکە لەنێوان بەریتانیا و تورکیا واژۆ بکرێت. چاوەڕێ دەکرێت بەهۆی ڕێککەوتنەکەوە هەناردەی ساوەر و تەماتەی تورکیا بۆ بەریتانیا زیاد بکات، لە بەرامبەریشدا بەریتانیا خزمەتگوزاریی شارەزایی پیشەسازی زیاتر بۆ تورکیا بنێرێت.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 26 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پەیامێک بۆ میری ئێزدییەکان دەنێرێت
- جیهان
- 47 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: مامەڵەکردن لەگەڵ پووتین سەختە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ سەردانی غەززە دەکات