
وێنەی یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکانی پاپا فرانسیس
ئاڤا نیوز
لە دواین خواستەکانی پاپا فرانسیس داوای کردبوو کە ئۆتۆمبێلەکەی وەک کلینیکێکی تەندروستیی بۆ منداڵانی غەززە بەکاربهێنرێت و تیادا چارەسەری منداڵانی غەززە بکرێت.
وێنە گەورەکە: پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان هەمیشە بانگەوازی ئاشتی بۆ جیهان دەکرد دواجار لە تەمەنی 88 ساڵیدا بەهۆی جەڵتەی مێشکەوە کۆچی دوایی کرد، لە 26-4-2025 لە کەنیسەیەک لە ڤاتیکان بە خاک سپێردرا.
زانیاریی بەدەستهاتوو: فرانسیس پێش مردنی داوای لە ڕێکخراوی خێرخوازی کەنیسەی کاسۆلیکی کاریتاس کردووە کە یەکێک لەو ئۆتۆمبێلانەی کە بەکاریهێنابوو، بکرێتە کلینێکی فریاگوزاری بۆ دابینکردنی پێداویستییە تەندروستییەکانی منداڵان لە غەززە، کەتیادا چارەسەری سەرەتایی وەک دەرزی لێدان و پشکنینی خێرا ئەنجام دەدرێت، بەمزووانەش داوای ڕەزامەندی لە ئیسرائیل دەکات بۆ ئەوەی ئەم ئۆتۆمبێلە بگاتە غەززە.
لێدوانی فەرمی: کاردیناڵ ئاندێرس ئاربۆرلیوس وتی، ئەمە ئاماژەیەکی ڕوونە کە پاپا نیگەرانی دۆخی منداڵان بووە لە غەززە، تەنانەت دوای مردنیشی، هاوکات، ئەمە تەنیا ئۆتۆمبێلێک نییە، پەیامێکە کە جیهان منداڵانی غەززەی لەبیر نەکردووە.
باکگراوند: پاپا فرانسیس، بەم ئۆتۆمبێلە لە ساڵی 2014 سەردانی کەرتی ڕۆژئاوای کردبوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 25 خولەک لەمەوپێش
هێرشە درۆنییەکانی سەر هەرێمی كوردستان دەگەیێنرێتە جنێڤ
- عێراق
- 39 خولەک لەمەوپێش
پڕۆژەیاسای ئازادیی ڕادەربڕین کاردانەوەی جیاوازی لێدەکەوێتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لیژنەیەک لەبارەی هێرشە درۆنییەکانی سەر کوردستان دێتە هەولێر
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
20 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران: ئەمریکا ئالوودە بووە بە سزادانی ئێران
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
کوڕە پوورێکی ئەسەد و سێ بەرپرسی پێشووی سووریا لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران گۆڕانکاری لە پلە و پۆستی دەزگا ئەمنی و هەواڵگرییەکاندا دەکات