
وێنەی دوو لەو ئەمریکیانەی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی بەغدا دەستگیرکراون، وێنە: سۆشیال میدیا
ئاڤا نیوز
هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە ناوچەی کەرادەی بەغدا، دەستبەسەر ئۆتۆمبێلێکدا دەگرن کە چوار هاووڵاتی ئەمریکی تێدابووە و باجی دیپلۆماسییان پێبووە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەکی ئەمنی کە قسەی بۆ میدیای عێراق کردووە، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، چوار کەسی هەڵگری ڕەگەزنامەی ئەمریکی کە ئامێرێکی نوێکردنەوەی نەخشەیان لەلا بووە لە ناوچەی کەڕادەی بەغدا دەستگیر کراون.
زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی سەرچاوەکە هێزە ئەمنییەکان دەستیان بەسەر ئۆتۆمبێلێکی سپی جۆری هیوندای توسان بە ژمارەی 79795/ن بەغدا دا گرتووە، ئامێرێکیان لەلای ئەم چوار کەسە دۆزیوەتەوە کە پێدەچێت بۆ مەبەستی نوێکردنەوەی نەخشەکانی "گووگڵ" بەکاربهێنرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئێستا ئەم چوار ئەمریکییە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی بەغداوە دەستبەسەرکراون تا لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیان تەواو دەکرێت.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕانیە ڕەشەبا كارەبای ژمارەیەك گوند دەپچڕێنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاگرێکی گەورە لە سەربازگەی تاجی لە بەغدا کەوتەوە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن وادەی ئەنجامدانی تیروپشک بۆ لیستەکان ڕادەگەیێنێت
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
یارییەکەی دهۆک و زاخۆ گواسترایەوە بەغدا
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیرانی پارتی بەشداریی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانیان کردووە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەدان بارهەڵگری کۆمپانیاکانی هەرێمی کوردستان لە بازگەی سەد وەستێنراون