لە 18 وڵاتەوە بەشداری مێتێکس کراوە

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی سێیەمین پێشانگەی گەشتیاری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (مێتێکس)ـی لە شاری هەولێر کردەوە کە زیاتر لە 150 کۆمپانیا و دامەزراوەی گەشتیاری لە 18 وڵاتی جیا بەشدارییان لە پێشانگەکە کردووە.

چیرۆکی سەرەکی: رۆژی سێشەممە، سێیەمین پێشانگەی گەشتیاریی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە هەولێر (مێتێکس) کرایەوە، کۆمپانیا و دامەزراوەی گەشتیاری لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان، عێراق، وڵاتانی ناوچەکە و جیهان بەشدارییان تێدا کردووە و ماوەی سێ ڕۆژ کارەکانی بەردەوام دەبێت.

لێدوانی فەرمی: لاوەند مەموندی، ڕێکخەری پێشانگە گوتی، "کوردستانمان لە 10 هەزار مەتر چوارگۆشە کۆکردووەتەوە و نیشانی جیهانی دەدەین، بۆ ئەوەی زۆرترین گەشتیار بهێنینە هەرێمی کوردستان و وەبەرهێنەرانی بیانیش بێن لە هەرێمی کوردستان وەبەرهێنان لە کەرتی گەشتیاری بکەن".

- زیاتر لە 150 کۆمپانیا و دامەزراوەی گەشتیاری لە 18 وڵاتی جیا بەشدارییان لە پێشانگەکە کردووە.

لەلایەکی دیکەوە: ئەدریان ئایسلستاین، کونسوڵی گشتی هۆڵەندا لە هەولێر گوتی، چەندین کۆمپانیای هۆڵەندی هەیە دەیانەوێت لە هەرێمی کوردستان وەبەرهێنان بکەن، "ئێمەش وەک ئەرکێکی کونسوڵگەری دەمانەوێت ئەم پەیوەندییە قووڵتر و بەهێزتر بکەین".

زانیاریی زیاتر: ڕۆژانە دوو پانێلی تایبەت بە گەشتیاری و ئەو سێکتەرانەی پاڵپشت دەبن بۆ پێشخستنی کەرتی گەشتیاری پێشکەش دەکرێن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ