
دیمەنی کۆبوونەوەی ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا و فەرید نەدا ئەلمەزهان لە پاریس، وێنە: سەرۆکایەتیی سووریا
ئاڤا نیوز
لەگەڵ گەیشتنی بۆ پاریس، ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا، ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی سووریا چاویان بە یەکێک لە پلەدارەکانی ڕژێمی پێشوو کە بە "قەیسەر" ناسراوە دەکەوێت.
وێنە گەورەکە: فەرید نەدا ئەلمەزهان ئەفسەرێکی پێشووی سوورییە و پلەی یاریدەدەری یەکەمی هەبووە و وەک بەرپرسی بەشی بەڵگەی پزیشکی دادوەری لە پۆلیسی سەربازی لە دیمەشق کاری کردووە و بە قەیسەر ناسراوە.
ئەرکی سەرەکی ئەو وێنەگرتن و بە دۆکیۆمێنتکردنی تەرمی ئەو زیندانیانە بووە کە لەژێر ئەشکەنجە یان هەر دۆخێکی سەختدا لەنێو زیندانەکان گیان لەدەستدەدەن.
چیرۆکی سەرەکی: لە نێوان ساڵانی 2011 - 2013 قەیسەر بە نهێنی دەستیکرد بە کۆکردنەوەی ئەو وێنانە وەک بەڵگەیەک لەسەر تاوانەکانی ڕژێمی ئەسەد. لە ساڵی 2013، توانی بە نهێنی لە سووریا ڕابکات و زیاتر لە 55 هەزار وێنەی لەگەڵ خۆی برد کە مەرگی نزیکەی 11 هەزار بەندکراوی لە زیندانەکانی سووریا دۆکیۆمێنت کردبوو.
قووڵتر: وێنەکانی قەیسەر بوونە یەکێک لە بەهێزترین بەڵگەکان لەسەر ئەشکەنجەدان و کوشتنی سیستماتیک لە زیندانەکانی ڕژێمی ئەسەد. ئەم وێنانە دیمەنی ترسناکیان پیشان دەدا، لەوانە تەرمی ئەو کەسانەی لە برسان مردبوون، ئەشکەنجە درابوون، یان لە بارودۆخی مرۆیی زۆر خراپ گیانیان لەدەست دابوو. هەر تەرمێک ژمارەیەکی هەبوو کە ڕژێم بۆ بە دۆکیۆمێنتکردنی مەرگی ئەو کەسانە بەکاری دەهێنا.
دوای ئەوەی کە قەیسەر لە سووریا ڕایکرد، وێنەکانی دا بە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ و شایەتی دا لەبەردەم کۆنگرێسی ئەمریکا لە ساڵی 2014.
چی ڕوویدا؟ لە ساڵی 2019، کۆنگرێسی ئەمریکی یاسایەکی دەرکرد بە ناوی "یاسای قەیسەر بۆ پاراستنی هاووڵاتیانی سووری" کە لە حوزەیرانی 2020 کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە. ئەم یاسایە سزای ئابووری تووندی خستە سەر ڕژێمی سووریا و ئەو کەس و لایەنانەی کە هاوکاری ڕژێمەکە دەکەن.
باکگراوند: ئەمڕۆ چوارشەممە ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا یەکەم سەردانی فەرمی خۆی بۆ ئەوروپا ئەنجامدا کە لەسەر بانگهێشتی ئیمانوێل ماکرۆن چووە پاریس.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 10 خولەک لەمەوپێش
کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی دەگاتە ئیدارەی ڕاپەڕین
- بیروڕا
- 31 خولەک لەمەوپێش
هەشت پرسیار و هەشت هەزار داخ
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا زانیاریی نوێ لەبارەی بازرگانێکی کورد ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ حەوت گوندی سنووری ئامێدی هێڵی مۆبایل و ئینتەرنێتیان نییە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
22 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
23 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران: ئەمریکا ئالوودە بووە بە سزادانی ئێران
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
کوڕە پوورێکی ئەسەد و سێ بەرپرسی پێشووی سووریا لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران گۆڕانکاری لە پلە و پۆستی دەزگا ئەمنی و هەواڵگرییەکاندا دەکات