
دیمەنی یەکێک لە زانکۆکانی وڵاتی ئەڵمانیا
ئاڤا نیوز
بڕیارە یەكەم زانكۆی كوردی لە ئەڵمانیا بكرێتەوە و وانەكانی سەرجەم كۆلێژ و بەشەكانیش بەهەردوو زاراوەی كرمانجی و سۆرانی دەوترێنەوە، بڕوانامەی زانكۆكەش لە تەواوی ئەڵمانیا و ئەوروپا و جیهان، باوەڕپێكراو دەبێت.
چیرۆكی سەرەكی: كۆڕبەندی كوردی - ئەڵمانی ژمارەیەك تیمی ئەكادیمی ڕاسپاردووە كە ساڵی ئاییندە یەكەم زانكۆ بە زمانی كوردی لە ئەڵمانیا بكەنەوە و سەرجەم وانەكانی خوێندن لەو زانكۆیە بەهەردوو شێوەزاری كورمانجی و سۆرانی بێت، لەپاڵ ئەوەش خوێندنی كۆلێژی زانستە كۆمەڵایەتییەكان و ئەندازیاری، لەپاڵ زمانی كوردی، بە هەردوو زمانی ئینگلیزی و ئەڵمانیش بەردەست دەبێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاڤا زانیویەتی كوڕبەندی كوردی - ئەڵمانی ئێستا سەرقاڵی دابینكردنی بودجە و ئامادەكردنی پڕۆگرامی خوێندن و بەهێزكردنی ژێرخانی پەروەردەیی زانكۆكەن و پەیكەربەندیی زانكۆكەش لە قۆناغی كۆتاییدایە و لە ساڵی داهاتووەوە، دەستدەكرێت بە وەرگرتنی قوتابی لەو زانكۆیە.
هۆكارە زانراوەكان: ئێستا خوێندنی كوردی لە قۆناغەكانی بنەڕەتی و ئامادەیی لە وڵاتی ئەڵمانیا بۆ كوردانی تاراوگە بەردەستە، باوك و دایكی ئەو قوتابیە كوردانە لە خەمی ئەوەبوون كە منداڵەكانیان بگەنە قۆناغی زانكۆ بە كام زمان بخوێنن، هاوكات دەرفەتێكی گرنگە بۆ هەموو ئەو گەنجە كوردانەی تا قۆناغی ئامادەییان لە هەرێمی كوردستان بە كوردی خوێندووە و بەهەر هۆكارێك بێت نەچوونەتە قۆناغی زانكۆ، لە ئەڵمانیا دەتوانن بە زمانی كوردی درێژە بە خوێندن بدەن.
بۆچی گرنگە: كردنەوەی دامەزراوەیەكی خوێندنی باڵا لە كیشوەری ئەوروپا بە زمانی كوردی، وەرچەرخانێكی مێژووییە و دەبێتە هۆی بەهێزكردنی هەماهەنگی ئەكادیمی و كولتووری لەنێوان هەردوو كۆمەڵگەی كوردی و ئەڵمانی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی ئامارە خەملێندراوەكانی فەرمانگەی ئەڵمانیا بۆ کۆچ و کۆچبەر، مەزەندە دەكرێت نزیكەی یەك ملیۆن و 400 هەزار كورد لە ئەڵمانیا بژین لە كوردانی هەر چوار بەشی كوردستان و وڵاتانی دیكە كە نەتەوەی كوردی لێ دەژیت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 24 خولەک لەمەوپێش
پاسەوانی سنووری عێراق تەقە لە باوک و کوڕێکی کۆڵبەر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری تایبەتی تورکیا لە عێراق دەستبەکار دەبێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
50 ملیۆن دۆلاری خەڵک بەناوی مامەڵەی دراوی ئەلیکترۆنییەوە مایەپووچ دەکرێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سنووری هەولێر سەفاری پارکێک دروست دەکرێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش
گەلەریی جەلال عازەبانی لە هەڵەبجە داخرا
2 ئایار
دوو گەنجی ژینگەدۆست زبڵ و خاشاکی سەیرانکەران پاک دەکەنەوە
2 ئایار
ساڵی ڕابردوو هەزار و 400 کرێکاری ناوخۆیی لە شوێنی کرێکاری بیانی دانراون
1 ئایار
- کوردستان
- 24 خولەک لەمەوپێش
پاسەوانی سنووری عێراق تەقە لە باوک و کوڕێکی کۆڵبەر دەکەن
- کوردستان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی نووسراوێک بۆ چارەسەرکردنی کێشەی جووتیارانی کورد لە کەرکووک دەردەکات
- کوردستان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵ 458 بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکراون