نەوزاد شێخ كامیل: تا كۆتایی ئەم مانگە سەرجەم پسووڵەی خۆراک دەبێتە ئەلیكترۆنی
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش

کارتی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەفتەی داهاتوو کارتی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک لە پارێزگای هەولێریش کارا دەکرێت، پلانیش وایە تا کۆتایی ئەم مانگە ئاپی کارتی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک لەسەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بەردەست بخرێت.
وێنە گەورەکە: زیاتر لە پێنج مانگە پرۆسەی بە ئەلیکترۆنیکردنی پسووڵەی خۆراک دەستی پێکردووە، کە داتاکانی سەرجەم پسووڵەی خۆراکی هاووڵاتیان لە ئاپێکی نێو مۆبایل بەردەست دەبێت و مافیان لە بەشەخۆراکی مانگانە پارێزراو دەبێت، لەڕێگەی ئاگادارکردنەوە لەنێو سیستەمەکە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمڕۆ ئاپی نوێکردنەوەی کارتی خۆراک لە پارێزگای هەڵەبجە دەستیپێکرد، هاووڵاتیان دەتوانن لەڕێگەی ئاپ ستۆر یاخود گووگڵ پلەی، ئاپەکە لە مۆبایل داببەزێنن، پێشتریش لە پارێزگای دهۆک بەشێوەی تاقیکاری سیستمەکە کارا کرا.
لێدوانی فەرمی: نەوزاد شێخ کامل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان تایبەت بە ئاڤا ڕایگەیاند، دوای لێکۆڵینەوە لە چۆنیەنی کارکردنی سیستمەکە لە هەڵەبجە و دڵنیابوون لە ئاستی سەرکەوتنی پرۆسەکە، هەفتەی داهاتوو لە پارێزگای هەولێریش هەوڵدەدرێت سیستمە ئەلیکترۆنییەکە کارا بکرێت و بەگشتیش پلان وایە تا کۆتایی ئەم مانگە ئەو سێ پارێزگایەی هەرێمی کوردستان کە هێشتا کارتی خۆراک نەبوونەتە سیستمی ئەلیکترۆنی، سەرجەمیان تەواو بکرێن و بەئەلیکترۆنی بکرێن.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ دانیشتوانی گەڕەکی سێنتراڵ پارکی سلێمانی بێ خزمەتگوزارین
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قەڵای هەولێر ڕووناک دەکرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هۆکارەکانی پشت دابەزینی خێرای بەهای دۆلار لە بازاڕەکانی عێراق
11 کاتژمێر لەمەوپێش
حاڵەتەکانی تووشبوون بە ئایدز لە زیقار بەرز دەبێتەوە
12 کاتژمێر لەمەوپێش
50 ملیۆن دۆلاری خەڵک بەناوی مامەڵەی دراوی ئەلیکترۆنییەوە مایەپووچ دەکرێت
7 ئایار
لە سنووری هەولێر سەفاری پارکێک دروست دەکرێت
7 ئایار
گەلەریی جەلال عازەبانی لە هەڵەبجە داخرا
2 ئایار
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ دانیشتوانی گەڕەکی سێنتراڵ پارکی سلێمانی بێ خزمەتگوزارین
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
داوای پێکهێنانی دادگایەکی تایبەتمەند بە زێدەڕۆیی دەکرێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ناوی هەزاران کەس لە یەکەکانی 70 و 80 بۆ زەوی وەرگرتن بەرز دەکرێتەوە