
دیمەنێکی شاری هەولێر لە ئاسمانەوە
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر دەڵێت: بەهۆی زۆری ماوەی ڕێکارەکانی دادگا بۆ یەکلاییکردنەوەی کەیسەکانی زێدەڕۆیی، داوامان کردووە لە باڵەخانەی پارێزگاکان دادگایەکی تایبەتمەند بە زێدەڕۆییەکان دابمەزرێت.
وێنە گەورەکە: بەپێی یاسا، زێدەڕۆیی دەچێتە چوارچێوەی ئەو تاوانانەی بەرامبەر دامەزراوەی دەوڵەت دەکرێت. بۆیە پەرلەمانی کوردستان لە ساڵی 2018 یاسای ژمارەی سێی دەرکرد و ڕێکاری توندی بۆ زێدەڕۆکاران دیاری کرد.
لێدوانی فەرمی: مەریوان حاکم هادی، بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکان هەولێر لە میانی بەشداری لە بەرنامەی مۆری ئاڤا وتی، داوامان کردووە دادگایەکی تایبەتمەند لەناو پارێزگاکان دابمەزرێت، چونکە هەندێ کەیسی زێدەڕۆیی هەیە تا دادگا یەکلایی دەکاتەوە سێ ساڵی پێ دەچێت.
مەریوان حاکم هادی ئەمانەشی وت:
- ئەو زێدەڕۆییانەی لە سنووری گوندەکان دەکرێت لە ئەستۆی شارەوانی نییە.
- ڕێنمایی زەوی سندوقی سوودی زۆری هەبوو، تەنانەت 17 هەزار پارچە زەوی لەو ڕێنماییە سوودمەند بوون. بەڵام زێدڕۆکاری دیکە هۆکار بوون بۆ ڕاگرتنی ئەو ڕێنماییە.
- بەپێی ڕێنمایی ژمارەی دووی ساڵی 2024 لیژنەیەک دانراوە بۆ ڕێکخستنەوەی حەرەمی گوندەکان، بەڵام لیژنەکە شارەوانیی لەگەڵ نییە.
- 87 گوندی سنووری پارێزگای هەولێر ڕووپێوی بۆ کراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 5 خولەک لەمەوپێش
سوودانی: بێجی دەبێتە شارێکی پیشەسازیی نەوتیی پێشکەوتوو
- هەواڵ
- 20 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکی یانەی هەولێر دیاری کرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
- هەواڵ
- 20 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکی یانەی هەولێر دیاری کرا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وادەی بە ئەلیکترۆنیکردنی پسوولەی خۆراک درێژ دەکرێتەوە