فایلی خەڵک؛ زۆرینەی دانیشتووانی گوندێکی ئاکرێ بەهۆی پیسبوونی ئاوی خواردنەوە نەخۆش دەکەون
- کوردستان
- 8 ئایار
ئاڤا نیوز
گوندی باقۆسپێی سەر بە ناحیەی گردەسێن لە سنووری قەزای ئاکرێ، ئاوەکەی پیسە و بەو هۆیەوە زۆربەی خەڵکی گوندەکە تووشی نەخۆشی گورچیلە بوون.
چیرۆکی سەرەکی: گوندەکە بەدەست کەمی و پیسی ئاوەوە دەناڵێنن، چونکە وەک پێویست ئاوی خواردنەوەیان نییە و ئەوەشی کە هەیە ئاوەڕۆی زیاتر لە 10 گوند دێتەوە سەر سەرچاوەی ئاوی خواردنەوەی گوندەکە و پاک نییە بۆ خواردنەوە و لەگەڵ ئەوەشدا هەندێک جار 15 ڕۆژ جارێک ئاویان بۆ نایێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: گوندی باقوسپێی سەر بە ناحیەی گردەسێنە لە سنووری قەزای ئاکرێ، زیاتر لە 200 ماڵی تێدایە و هەزار و 600 کەس تێدا دەژیت.
زانیاریی پەیامنێر: سەلام موشیر، پەیامنیری ئاڤا لە ئاکرێ دەڵێت: دانیشتوانی ئەم گوندە ئاوی خواردنەوەیان پیسە، ئاوەڕۆی زیاتر لە 10 گوند دێتەوە سەر سەرچاوەی ئاوەکەیان، هەندێک جاریش 15 ڕۆژ جارێک ئاویان بۆ بەردەدرێتەوە، لەکاتێکدا ئەم گوندە لەسەر ڕووباری خازرە.
- خەڵکەکە زۆربەیان تووشی نەخۆشی گورچیلە بوون.
لێدوانی فەرمی: ئەحمەد سلێمان، بەڕێوەبەری ناحیەی گردەسێن بە ئاڤای ڕاگەیاند: تەنیا گوندی باقۆسپێ نیە، سێ گوندی دیکەش ئەو گرفتەیان هەیە، ئەو سنوورە ئاوی ژێر زەوی نییە تا بیریان بۆ لێبدرێت، ناچار پشت بە ئاوی ڕووبارەکە دەبەستن، لەسەر ڕووبارەکە کۆگایان بۆ دانراوە، لە پلانیشدایە پاڵاوگەیان بۆ دابنرێ و کێشەکەیان چارەسەر دەکەین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 51 خولەک لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی ئەمریکی جۆری 'ئێف-35' لەکاتی مەشق و ڕاهێنان تێکدەشکێت
- تەندروستی
- 56 خولەک لەمەوپێش
ئازاری کلێنجە و چۆنیەتی خۆپاراستن لێی
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لاڤرۆڤ: ڕووسیا پشتیوانی کورد لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
16 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی بە سپۆنسەری سەرەکیی ئاڤا فێستیڤاڵی شێفەکان بەڕێوە دەچێت
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پرۆسەی بەدیجیتاڵیكردنی پسوولەی خۆراك كۆتایی دێت