
نرخی مریشکی زیندوو زیاتر دادەبەزێت
ئاڤا نیوز
جارێکی دیکە عێراق دەستی کردەوە بە ڕێگریکردن لە هاوردەکردنی بەرهەمی کێڵگە پەلەوەرییەکانی هەرێمی کوردستان و ڕێگە نادات مریشک دەربازی پارێزگاکانی عێراق بێت ئەمەش نرخی مریشکی زیندووی هێندەی دیکە دابەزاند.
زانیاریی پەیامنێر: چۆمان مەحموود، پەیامنێری ئاڤا میدیا لە سلێمانی ڕایگەیاند: بەراورد بە پێشوو، نرخی مریشک دابەزیوە و ئێستا لە کێڵگە پەلەوەرییەکان نرخی کیلۆیەک مریشک بە هەزار و 900 دینارە ئەمەش لە کاتێکدایە کە نرخەکەی لەسەر خاوەنی کێڵگە پەلەوەرییەکە دوو هەزار و 500 دینار دەوەستێت.
لێدوانی فەرمی: نازم عەبدوڵڵا، سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان لە سلێمانی بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: عێراق ڕێگەی دەربازبوون بە ئەو بارهەڵگرانەی هەرێمی کوردستان نادات کە مریشکیان هەڵگرتووە و بۆ هەر بارهەڵگرێک داوای زیاتر لە سێ ملیۆن دینار دەکرێت ئەمەش بە زیانی خاوەن کێڵگە پەلەوەرییەکان دەشکێتەوە.
زانیاریی زیاتر: بەپێی گوتەی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان، ڕێگریی عێراق لە دەربازبوونی مریشکی هەرێمی کوردستان زیانی زیاتر لە 10 ملیار دیناری هەبووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق بەهەمان کارنامەی دانیشتنەکەی شەممە کۆ دەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پزیشکێک هۆشداری دەدات: نەمانی 'هیلال'ـی نینۆکەکان لەوانەیە نیشانەی کێشەی دڵ بێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
11 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
1 ئاب
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ماوەی پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنی خۆراک تا 25ـی ئەم مانگە درێژ کرایەوە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاگادارییەک بۆ ئەو کەسانەی سکاڵا لەسەر 'حەجاج نوگرە سەلمان' تۆمار دەکەن
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سنە ئۆتۆمبێلێک حەوت تەماشاکەری ڕووداوێکی هاتووچۆی دیکەی بریندار کرد