وەزارەتی دارایی: چاوەڕوانین لە چەند ڕۆژی داهاتوو مووچەی مانگی چوار ڕەوانە بکرێت
- بزنس
- 10 ئایار

گرافیک؛ ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
10 ڕۆژ لە مانگی پێنج تێپەڕیووە و هێشتا بەغدا مووچەی مانگی چواری فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی ڕەوانە نەکردووە. سەرچاوەیەکی وەزارەتی داراییش دەڵێت، "چاوەڕوانییەکانمان بۆ ئەوەیە لە چەند ڕۆژی داهاتوو بنێردرێت".
وێنە گەورەکە: نزیکەی 45 ڕۆژ بەسەر دابەشکردنی مووچەی مانگی سێی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان تێدەپەڕێت؛ سەرباری جێبەجێکردنی سەرجەم پابەندییە دارایی و کارگێڕییەکان لەلایەن هەرێمی کوردستان بەرامبەر عێراق، بەڵام هەر جارە و بە بیانووییەکی جیاواز، وەزارەتی دارایی فیدراڵ ڕەوانەکردنی مووچەی مانگی چوار دوادەخات.
بڵاوکراوەی فەرمی: مەریوان قەرەنی، جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە پێگەی فەرمی خۆی ڕایگەیاندووە، "سەرەڕای ئەوەی وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان لە 22ـی نیسانی 2025ـەوە لیستی مووچەی مووچەخۆرانی بۆ حكومەتی فیدڕاڵی ناردووە، كەچی تا ئێستا وەزارەتی دارایی عێراق، نەك هەر، هیچ بڕە پارەیەكی بۆ مووچەی مانگی چواری فەرمانبەرانی كوردستان نەناردووە، بەڵكو نووسراوی خەرجكردنی پارەکەش لە لایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە واژۆ نەكراوە، كە ئەمە جێی نیگەرانییەكی زۆرە".
لێدوانی فەرمی: لەلایەکی دیکەوە، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند، هەموو هەوڵەکان چڕکراونەتەوە بۆئەوەی لەوە زیاتر ناردنی پارەی مووچەی خەڵکی کوردستان دوانەکەوێت، هەرێمی کوردستان پابەندی هەموو ئەرکەکانی خۆی بووە و چاوەڕێ دەکەین بەغدا بڕیار لە ناردنی پارە بدات و دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسانی هەرێمی کوردستان بکەین.
لەبارەی وادەی ناردنی پارە بۆ مووچەی مانگی چوار، سەرچاوەکەی وەزارەتی دارایی گووتیشی، هێشتا هیچ وەڵامێکی فەرمیمان لەسەر وادەی ناردنی پارە دەستنەکەوتووە بەڵام چاوەڕوانییەکانمان بۆ ئەوەیە لە چەند ڕۆژی داهاتوو بنێردرێت".
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: د.ڕێبوار هادی، سەرۆکی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، نەناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان پێشلکردنی دەستوور و بڕیاری دادگای فیدڕالییە، هاوکات پێشێلکردنی ڕێککەوتنی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراقە، ئەو ئەرکەی لەسەر هەرێمی کوردستانە جێبەجێیکردووە بەڵام وەزارەتی دارایی عێراق مووچە نانێری.
هۆکارە زانراوەکان: پێشتر حكومەتی فیدڕاڵی ڕایگەیاندبوو، بەهۆی دابەزینی نرخی بەرمیلێك نەوت بۆ خوار ئەو نرخەی كە لە بودجەی گشتیدا دیاریكراوە، ئاستی كورتهێنان لە بودجەی گشتیدا بەڕێژەیەكی زۆر كەڵەكە دەبێت و گرفت بۆ داهات و خەرجی دروست دەكات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوتەی ئەو پەرلەمانتارە کوردەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دابەزینی نرخی نەوت یەکێکە لە هۆکارەکانی خەرجنەکردنی پارەی مووچەخۆرانی کوردستان.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: دابەشكردنی مووچەی مانگی پێنجی خانەنشینان و فەرمانبەرانی عێراق دەستیپێكردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 خولەک لەمەوپێش
عەلی باپیر وەکو سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری هەڵبژێردرایەوە
- کوردستان
- 25 خولەک لەمەوپێش
تەرمی ئەو گەنجەی لە ئاوی گەلی عەلی بەگدا خنكا، دەدۆزرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چوارەم وەرزی کنە و پشکنین لە گردی مەترابی سنووری ناحیەی شەمامک کۆتایی هات
29 خولەک لەمەوپێش
گوندێكی زوممار دوای 40 ساڵ دەردەكەوێتەوە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
کچە هونەرمەندێکی کورد ڕۆبۆتێک دروست دەکات
18 تەممووز
کوا مایکی ئاڤا؛ پەیام و داواکاریی بژمێرەکان گەیێنرا
18 تەممووز
لە هەولێر دەمبووس لە قوڕگی ئافرەتێک دەردەهێنرێت
18 تەممووز
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا هۆکاری هاتنی ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی هەڵگرتنی پارە بۆ هەولێر ئاشکرا دەکات
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی کاتی ناردنی مووچە ئاشكرا دەکات