سەرچاوەیەکی باڵای ئەمریکا بۆ ئاڤا: یەکشەممە لەگەڵ ئێران کۆدەبینەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 10 ئایار

هەردوو ئاڵای (ئێران - ئەمریکا)
ئاڤا نیوز
سەرچاوەیەکی باڵای ئەمریکا بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، ڕۆژی یەکشەممە گەڕی چوارەمی دانوستاندنەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا لە عومان بەرێوە دەچن.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەکی ئاگادار لە شاندی ئەمریکا بۆ ئاڤا میدیا، ستیڤ ویتکۆف، ڕاوێژکاری باڵا و نێردەی تایبەتی سەرۆک ترەمپ بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەگەڵ شاندی یاوەری گەشت دەکات بۆ مەسقەتی پایتەختی عومان و ڕۆژی یەکشەممە چوارەمین گەڕی دانوستانەکانی ئەمریکا لەگەڵ ئێران لەو وڵاتە ئەنجام دەدرێت.
- هاوشێوەی گەڕەکانی پێشوو ئەمجارەشیان گفتوگۆکان بەشێوەی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ لە نێوان ئەمریکا و ئێران ئەنجام دەدرێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: تەلەفزیۆنی ڕەسمی ئێرانیش بڵاویکردووەتەوە، عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر پێشنیازی عومان بۆ بەڕێوەچوونی گەڕی چوارەمی دانوستاندنەکان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: قەرار بوو گەڕی چوارەمی دانوستاندنەکان شەممەی ڕابردوو بەرێوەبچن، بەڵام بەهۆکاری لۆجستی دوا کەوتن بۆ یەکشەممەی داهاتوو.
ئەوەش بزانە: ترەمپ چەند جارێک ئەوەی دوپات کردووەتەوە، دەیەوێت بە بێ پەنابردنە بەر هێرشی سەربازی و لەڕێگەی دانوستانەوە پرسی بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران چارەسەر بکات. ئەمە لە کاتێکدایە بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، دەیەوێت بە ڕێگەی سەربازی پرسەکە چارەسەر بکات.
لەلایەکی دیکەوە: ستیڤ ویتکۆف، نوێنەری ترەمپ بۆ ناوچەکە دەڵێت، هیچ بژاردەیەک لەبەردەم ئێراندا نییە، تەنیا ئەوە نەبێ کە بەمەرجەکانی سەرۆک ترەمپ ڕازی بن.
- ئەگەر ئێران مەرجەکان ڕەتبکاتەوە و بیەوێ ترەمپ تاقی بکاتەوە بۆئەوەی بزانێ تا کەی سەبر دەگرێ، ئەوە هەڵەیەکی گەورە دەکات.
باکگراوند: ئێران و ئەمریکا پێشتر سێ جار، دوو جار لە مەسقەت و جارێک لە ڕۆما، سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆبوونەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 21 خولەک لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا دەبێتە سپۆنسەری یەكەمین فێستیڤاڵی شێفەكان لە سلێمانی
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ سەردانی غەززە دەکات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەزار و 373 فەلەستینی لە سەرەی وەرگرتنی یارمەتیدا کوشتووە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی ڕووسیادا 31 ئۆکراینی کوژران
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کاروانێکی نوێی خێزانە عێراقییەکان لە کەمپی هۆلی سووریاوە گەڕێنرانەوە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
زریانی تۆز و خۆڵ لە سووریاوە ڕوو لە بەشێکی عێراق دەکات