ئێف ئای بی و چەندین بانک ڕاکێشانی پارە لە دەرەوە زۆر سنووردار دەکەن
ئاڤا نیوز
تا دێت ڕێکارەکان بۆ ڕاکێشانی دۆلار بە کاش لەڕێگەی ماستەر کارت و ڤیزە کارت تووندتر دەکرێن، بانکی ئێف ئای بی و چەندین بانکی تر ڕاکێشانی پارە لە دەرەوەی وڵات سنووردار دەکەن و هەر هاوبەشێک مانگانە دەتوانێت 400 تا 700 دۆلار ڕابکێشێت.
وێنە گەورەکە: تا دێ ڕێکارەکانی بانکی ناوەندیی عێراق بۆ ڕاکێشانی دۆلار بە کاش (نەقد) لە دەرەوەی وڵات تووندتر دەبن. بانکی ئێف ئای بی و چەندین بانکی تر ڕاکێشانی پارەیان لە دەرەوەی وڵات زۆر سنووردار کردووە.
زانیاریی تایبەت: لەماوەی دوو هەفتەی ڕابردوو ئاڤا بڵاویکردەوە، بانکی ناوەندی لەژێر فشاری ئەمریکا تا 1-6ـی ئەمساڵ چەندین ڕێکاری نوێ جێبەجێ دەکات، ئەگەر هاتوو بابەتی سپیکردنەوەی پارە ڕانەگیرێت لە 1ی6 ڕاكێشانی پارە لەڕێگەی ماستەر کارت و ڤیزە کارت ڕادەگیرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: عێراق تەنیا 40 ڕۆژ مۆڵەتی هەبوو، لەم ماوەیەشدا تا ئێستا ڕێنمایی نوێی بۆ سەرجەم بانکەکان ناردووە. بانکی ناوەندیی عێراق لەو ڕێگەیەوە دەیەوێت، بەهەموو جۆرێک ڕێگری بکات لە سپیکردنەوەی دۆلار لە دەرەوەی وڵات کە ئەمە خواستێکی بێ چەند و چوونی ئەمریکایە. هاوکات، بانکی ناوەندیی عێراق لەمبارەیەوە بەردەوام لەگەڵ ئەمریکا لەسەر هێڵە بۆ ئەوەی سزا نەدرێت.
لێدوانی تایبەت: لە بانکی ئێف ئای بی بە ئاڤا میدیایان وت، "ڕاکێشانی دۆلار لە دەرەوەی وڵات بۆ بەشداربووانی بانکەکەمان ڕانەگیراوە"، بەڵام بەهۆی ڕێنمایی بانکی ناوەندییەوە زۆر سنووردار کراوە، هەر هاوبەشێک لە مانگێکدا دەتوانێت تا 400 بۆ 700 دۆلار ڕابکێشێت، ئەمەش لە پێناو ئەوەی کەس نەتوانێت پارە سپی بکاتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: سەرچاوەیەک لە ئێف ئای بی کە نەیوسیت ناوی ئاشکرا بکرێت بە ئاڤای ڕاگەیاند، بڕی ڕاکێشانی پارە یەک ملیۆن دینارە و ڕۆژانە 500 هەزار دینارە، دەتوانرێت ئەو ملیۆن دینارە لەماوەی 30 ڕۆژدا ڕابکێشرێت یاخود لەماوەی دوو ڕۆژدا.
زانیاریی زیاتر: پێشتریش لە مانگی دووی ئەمساڵەوە بانکی تی بی ئای ڕاکێشانی پارەی لەڕێگەی کارتەوە لە دەرەوە ڕاگرتبوو.
ئەمەش بزانە: ڕێنماییەکەی بانکی ناوەندی بۆ هەموو بانکەکان ڕۆیشتووە، هەندێکیان دەستیان بە سنووردارکردنی ڕاکێشانی پارە کردووە، ئەوانی تریش خەریکن، چونکە بڕیارەکە جددییە و هی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تاوەکو مانگی 4ی ئەمساڵ و بەر لە بڕیارەکەی بانکی ناوەندی عێراق، هەر هاوبەشێکی بانکی FIB دەیتوانی لە دەرەوەی وڵات تا 13 ملیۆن دینار لە ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە ATM دەربهێنێت لە مانگێکدا.
- واتا بەکارهێنەری ئەو بانکە دەیتوانی ڕۆژانە نزیکەی 500 هەزار دینار ڕابکێشیت لە ڕێگەی ATM.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 8 خولەک لەمەوپێش
گەڕی یەكەمی پرۆسەی چەكدانانی پەكەكە لە ئەشكەوتە جاسەنە دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق تیمی ئاگرکوژێنەوە ڕەوانەی سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قسەی دڵی خەڵک لەبارەی مووچە؛ کاتی هەڵوێست و بڕیارە بەرامبەر بەغدا
13 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا چیرۆکی کۆچبەرێکی دیپۆرتکراوەی ڕێگای ئەورووپا لە لیبیاوە بڵاو دەکاتەوە
14 کاتژمێر لەمەوپێش
ڤێرتێرنەری دهۆك بەدواداچوون بۆ لەناوچوونی هەزاران ماسی لە ئاوی بەنداوی مووسڵ دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشداری لەبارەی خواردنی شیلکەوە دەدرێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر دەست بەسەر چوار هەزار دانە بووكەڵەی لابووبوودا گیرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهای بیتکۆین ژمارەی پێوانەیی تۆمار دەکات
- بزنس
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دوو ڕۆژدا نرخی ئۆنسەیەک زێڕ 42 دۆلار بەرز بووەتەوە