عێراق تیمی ئاگرکوژێنەوە ڕەوانەی سووریا دەکات

شەیری بکە لە:
عێراق تیمی ئاگرکوژێنەوە ڕەوانەی سووریا دەکات

هەوڵدان بۆ کوژاندنەوەی ئاگری لازقیە

ئاڤا نیوز

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی عێراق 20 تیمی ئاگرکوژێنەوەی پسپۆڕ و تانکەری ئاو ڕەوانەی سووریا دەکات، بەمەبەستی بەشداریکردن لە کوژاندنەوەی ئەو ئاگرەی چەند ڕۆژێکە پارێزگای لازقیەی گرتووەتەوە.

چیرۆکی سەرەکی: لە 3-7-2025 ـەوە پارێزگای لازقیەی سووریا ڕووبەڕووی شەپۆلێکی ئاگرکەوتنەوە بووەتەوە، سەرەتا لە ناوچەکانی جەبەل تورکمان، بەیەت قەسیر و زەغرین دەستیپێکرد و دواتر بۆ چەندین ناوچەی دیکە تەشەنەی کرد.

لێدوانی فەرمی: نەواس سەباح، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی بەرگریی شارستانی عێراق، ڕایگەیاند: بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکانی پارێزگای لازقیە،  20 تیمی ئاگرکوژێنەوە بەرەو سووریا بەڕێکەوتن.

 

لەلایەکی دیکەوە: ڕائید ساڵح، وەزیری باری نائاسایی و بەڕێوەبردنی کارەساتەکان لە سووریا، ئاشکرایکرد، عێراق 10 ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوە و 10 تانکەری دابینکردنی ئاو بەتیمێکی پسپۆری ئاگرکوژێنەوە بۆ بەشداریکردن لە کوژاندنەوەی ئاگرەکانی لازقیە ناردووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ