ڕووسیا پێشنیازێكی نوێ بۆ ئاگربەستی ئۆکراینا دەخاتەڕوو

شەیری بکە لە:
ڕووسیا پێشنیازێكی نوێ بۆ ئاگربەستی ئۆکراینا دەخاتەڕوو

وەزیرانی دەرەوەی ئەمریکا و ڕووسیا، لە پەراوێزی کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ئاسێئان لە مالیزیا کۆبوونەوە

ئاڤا نیوز


وەزیرانی دەرەوەی ئەمریکا و ڕووسیا کۆبوونەوە و ڕووسیا پێشنیازێکی نوێی سەبارەت بە ئاگربەستی ئۆکراینا خستووەتە بەردەم ئەمریکا.

وێنە گەورەکە: ئەم کۆبوونەوەیە لە کاتێکدایە واشنتن بەم دواییانە دەستیکردووەتەوە بە ناردنەوەی چەکی بەرگری بۆ ئۆکرانیا، ئەمەش نیگەرانی لایەنی ڕووسیا بەدوای خۆیدا هێناوە لەکاتێکدا هەوڵەکان بۆ ئەوە چڕکراونەتەوە کە ئاگربەستێک بهێنرێتە ئاراوە. 

لێدوانی فەرمی: مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ڕاگەیاند کە لە دیدارەکەیدا لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ، هاوتا ڕووسییەکەی،«نائومێدی و پەژارەی» خۆی لە نەبوونی پێشکەوتن لە هەوڵەکانی ڕاگرتنی جەنگی ئۆکرانیا دەربڕیوە. لە بەرامبەردا، لاڤرۆڤ «بیرۆکەیەکی نوێ»ی سەبارەت بە ئۆکرانیا خستۆتەڕوو کە لەوانەیە ڕێگایەکی نوێ بەرەو ئاشتی بکاتەوە.


زانیاریی زیاتر: کۆبوونەوەکە لە پەراوێزی کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ئاسێئان لە مالیزیا ئەنجام دراوە و 50 خولەکی خایاندووە. ڕۆبیۆ بە کۆبوونەوەیەکی ڕاشکاوانە و گرنگ وەسفی کردووە.


ئەمەش بزانە: جگە لە پرسی شەڕی ئۆکراینا لە کۆبوونەوەکەدا بابەتی ئێران و سووریاش تاوتوێ کراوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ