ئاکپارتی: پێویستە چەکدانان سەرجەم لق و پێكهاتەكان بگرێتەوە و لەماوەیەكی كورتدا تەواو بكرێت

شەیری بکە لە:
ئاکپارتی: پێویستە چەکدانان سەرجەم لق و پێكهاتەكان بگرێتەوە و لەماوەیەكی كورتدا تەواو بكرێت

دیمەنی چەکدانانی پەکەکە. وێنە؛ AA

ئاڤا نیوز

جێگری سەرۆکی گشتیی ئاکپارتی و وتەبێژی پارتەکە لە بارەی قۆناغی یەكەمی چەكدانانی پەكەكە دەڵێت، توركیا لە قۆناغی ئێستادا ئاستێكی گرنگ و هەستیاری تێپەڕاندووە و پێویستە پرۆسەی هەڵوەشاندنەوەی پەكەكە، سەرجەم لق و پێكهاتەكانی بگرێتەوە و لەماوەیەكی كورتدا، سەرجەمی تەواو بكرێت.

چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ هەینی 2025-07-11، لە مەراسیمێکدا لە ئەشکەوتی جاسەنەی سنووری سلێمانی، یەکەم گرووپی پەکەکە لەسەر داوای عەبدوڵڵا ئۆجەلان چەکەکانیان دانا.

لێدوانی فەرمی: عومەر چەلیک، جێگری سەرۆکی گشتیی ئاکپارتی و وتەبێژی پارتەکە، لە ھەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێكس سەبارەت بە دانانی چەک لەلایەن پەکەکەوە پەیامێكی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، "لە ڕۆشنایی ئامانجی 'تورکیایێكی بێ شەڕ و كوشتن'ـدا، یەکەم ھەنگاوی پرۆسەی لەناوبردن و ڕادەستکردنی چەکەکانی پەکەکە ئەنجام درا".

چەلیک باسی لەوەشكردووە، "بە ڕێنمایی سەرۆكکۆمارمان، دامەزراوەکانی دەوڵەت لە ھەموو بوارەکاندا بە تایبەتی دیپلۆماسیی، ھەواڵگریی و ئاسایش، بەشێوەیەکی فراوان بەردەوامن لە ئەنجامدانی کارەکانیان".

زانیاریی زیاتر: چەلیک بە پێویستی دەزانێت، لەمەودوا پرۆسەی ھەڵوەشاندنەوەی سەرجەم لق و پێکھاتە نایاساییەکانی پەکەکە و سوتاندن و ڕادەستکردنی چەکەکان لە ماوەیەکی کورتدا تەواو بکرێت. بۆ ئەوەی پرۆسەی ئاشتی و توركیای دوور لە شەڕ، بە ئامانجەكانی بگات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ