عێراق پێشوازیی لە پرۆسەی چەکدادانی پەکەکە دەکات

شەیری بکە لە:
عێراق پێشوازیی لە پرۆسەی چەکدادانی پەکەکە دەکات

دیمەنی گەڕانەوەی گەریلاکانی پەکەکە دوای سووتاندنی چەکەکانیان. وێنە؛ AA

ئاڤا نیوز

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە ڕاگەیێنراوێکدا پێشوازیی لە چەکدانانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) دەکات و دووپاتی دەکاتەوە بە تەواوی پشتگیریی لە پرۆسەکە دەکەن.

وێنە گەورەکە: دوای 47 ساڵ شەڕی پارتیزانی، چەکدانانی پەکەکە کاردانەوەی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی لێکەوتەوە، هەمووان پاڵپشتی و پشتگیری لە پرۆسەکە دەکەن.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە ڕاگەیێنراوێکدا وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند: عێراق ئەم هەنگاوە بە پێشهاتێکی گرنگ دەزانێت کە بەرجەستەی سەرەتایەکی کاریگەر بۆ پرۆسەی داماڵینی چەک دەکات و دەرفەتێکی ڕاستەقینەیە بۆ پاڵپشتیکردنی سەقامگیری و پتەوکردنی هەوڵەکانی ئاشتەوایی بەردەوام لە ناوچەکەدا، ئەمەش کۆتایی بە خولەکانی تووندوتیژی و کردنەوەی ئاسۆی نوێ بۆ لێکتێگەیشتن و پێکەوە ژیانی ئاشتیانە دەکاتەوە.

عێراق دووپاتی دەکاتەوە ئەم هەنگاوە ڕێگە خۆشدەکات بۆ قۆناغێکی نوێی هاوکاریی بوونیادنەر لەگەڵ کۆماری تورکیای دراوسێ لەسەر بنەمای کاری هاوبەش لە چارەسەرکردنی ئاڵنگارییەکان بەشێوەیەک سەروەریی هەردوو وڵات پتەوتر بکات.

زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوەکە، عێراق هیوا دەخوازێت ئەم دەستپێشخەرییە بەشداربێت لە کۆتاییهێنان بە گرژییە سیاسی و ئەمنی و کۆمەڵایەتییەکان و ببێتە خاڵی دەستپێک بۆ گفتوگۆیەکی بەرپرسیارانەی ناوچەیی کە ڕەگ و ڕیشەی قەیرانەکان چارەسەر بکات و ئاسایش و گەشەپێدان بەرز بکاتەوە لە بەرژەوەندی هەموو گەلانی ناوچەکە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ