مەسرور بارزانی: هیوادارم سەردەمێكی نوێی پێكەوەژیان و ئارامی دەستپێبكات

شەیری بکە لە:
مەسرور بارزانی: هیوادارم سەردەمێكی نوێی پێكەوەژیان و ئارامی دەستپێبكات

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی. گرافیک؛ ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی لە بارەی یەكەم هەنگاوی چەكدانانی پەكەكە ڕایدەگەیەنێت، هیوادارم هەموو لایەک پابەندی بەدیهێنانی ئاشتی ڕاستەقینە بن و سەردەمێکی نوێی پێکەوەژیان و ئارامی دەستپێبکات.

چیرۆكی سەرەكی: دوای 47 ساڵ لە ناكۆكی و شەڕی نێوان پەكەكە و سوپای توركیا، پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا بە کردەیی ئەمڕۆ هەینی 2025-07-11، کەوتە بواری جێبەجێکردن، ئەمەش دوای ئەوەی 30 گەریلای پەکەکە، 15 ئافرەت و 15 پیاو، كە چواریان لەسەر ئاستی سەرکردایەتی بوون، لە ئەشکەوتی جاسەنەی سنووری پارێزگای سلێمانی، چەکەکانیان لە کورەیەکدا سووتاند.

پەیامی فەرمی: سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس پەیامێكی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، "پێشوازیی لە پرۆسەی ئاشتی و یەکەم هەنگاوی چەکدانانی پەکەکە دەکەم، هیوادارم هەموو لایەک پابەندی بەدیهێنانی ئاشتی ڕاستەقینە بن و سەردەمێکی نوێی پێکەوەژیان و ئارامی دەستپێبکات."

باکگراوند: پرۆسەی چەکدانانی پەکەکە دوای ئەوە هات مانگی شوباتی ئەمساڵ، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە، عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە نامەیەکدا داوای لە ڕێکخستنەکانی حیزبەكەی کرد خۆیان هەڵبوەشێننەوە و چەکەکانیان دابنێن، دوای ئەو پەیامەی ئۆجەلان، پەكەكە لە سەرەتای مانگی ئایار كۆنگرەی خۆی بەست و بڕیاری خۆهەڵوەشاندنەوە و چەكدانانی دا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ