وتارخوێنی نەجەف: پلانی بەئامانجگرتنی سەرکردە شیعەکان لەلایەن ئیسرائیلەوە هەیە

شەیری بکە لە:
وتارخوێنی نەجەف: پلانی بەئامانجگرتنی سەرکردە شیعەکان لەلایەن ئیسرائیلەوە هەیە

سەدرەددین قەبانچی، پێشنوێژخوێن و وتارخوێنی نەجەف. وێنە؛ سۆشیال میدیا

ئاڤا نیوز

پێشنوێزخوێن و وتاربێژی نەجەف هۆشداریی دەداتە سەرکردەکانی هاوپەیمانیی چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعەکان کە پلانی بەئامانجگرتنیان هەیە لەلایەن ئیسرائیلەوە و ئاماژەی بەوەکرد دوای ئەوە هەوڵ دەدەرێت حکومەتێکی کاتی و ڕاگوزەر پێکبهێنرێت.

پەیامی فەرمی: سەدرەددین قەبانچی، پێشنوێژخوێن و وتارخوێنی نەجەف لە وتاری ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند: هەندێک ئاماژە و نهێنی دزەپێکراو لە سەرچاوە باڵاکانەوە هەن ئاماژە بەوە دەکەن پلانێکی ئیسرائیلی هەیە کە ئامانجی سەرەکی نەهێشتنی هەموو سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگییە، هەنگاوی دووەمیش ڕاگەیاندنی حکومەتێکی ڕزگاری نیشتمانییە.


ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەم قسەیە خەیاڵی نییە، بەڵکو چەندین ئاماژە هەن، ئێمەش ئەزموونی ئێران لە پێش چاومانە ئیسرائیل چی کرد لەوێ، کە هەوڵیدا حکومەت لە ئێران لەناوببات سەرەتا بە نەهێشتنی سەرکردەکان و دواتر پڕکردنەوەی بۆشایی سیاسی و حکومی بە شێوازێکی دیکە.

زانیاریی زیاتر: قەبانچی وتیشی؛ ئێمە پێمان وایە هەموو ئەو تاقیکردنەوانە شکستیان هێنا، نموونەی ئەمەش کاتێک کاردانەوەی ئێران لە دوای نەهێشتنی سەرکردەکانی دەستی پێکرد و هاوکێشەکە گۆڕانی بەسەردا هات و دەستکرا بە هەڵدانی مووشەک بەرەو ئیسرائیل، بۆیە با ئیسرائیلییەکان وانە وەربگرن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ