زانیاری لەبارەی ئەشكەوتی جاسەنە؛ ئەو شوێنەی بووە هێمای چەكدادانی پەكەكە

شەیری بکە لە:
زانیاری لەبارەی ئەشكەوتی جاسەنە؛ ئەو شوێنەی بووە هێمای چەكدادانی پەكەكە

دیمەنی هاتنەخوارەوەی گەریلاکانی پەکەکە لە ئەشکەوتی جاسەنە. وێنە؛ AA

ئاڤا نیوز

ئەشکەوتی جاسەنە، پەناگەی شێخ مەحموودی حەفید بووە لە شەڕی دژ بە ئینگلیزەكان، لە سەردەمی شۆڕشی نوێشدا، پەناگەیەكی گرنگ و ستراتیژیی هێزەكانی پێشمەرگە بووە بۆ پێشمەرگەكانی سەنگەری سووردارش و دووكان و زنجیرە چیای پیرەمەگرون، بووە شوێنی چەکدانانی پەکەکەش.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەشکەوتی جاسەنە بە دووری 50 کیلۆمەتر دەکەوێتە ڕۆژئاوای شاری سلێمانی و ناوچەی سوورداش لە دامێنی بەرزاییەكانی نەبی ئاغا لە زنجیرەچیای سارا، لەسەر ڕێگای سلێمانی - دوکان، لە پشتی گوندی کانی خان، ئەشکەوتەكە درێژییەکەی 40 مەتر و پاناییەکەی 9 مەترە، بەرزییەكەشی 7 مەترە، لە ژوورەوە لە دوو بەش پێكهاتووە، كە بەشی دواوەی قەبارەكەی بچووكترە لەوەی پێشەوە.

زانیاریی زیاتر: دوای هێرشی فڕۆکەکانی سوپای ئینگلیز لە ساڵی 1923، شێخ مەحموودی حەفید ئەشکەوتی جاسەنەی کردووەتە پەناگە و چاپخانەی تێدا دامەزراند، یەکەم ڕۆژنامە بەناوی 'بانگی حەق' لە 2ـی ئازاری 1923 لەو ئەشکەوتە بڵاوکردەوە، كە بە یەکەم ڕۆژنامەی سەردەمی شاخ و زمانحاڵی شۆڕشی کورد دادەنرێت، کە 'ئەحمەد خواجە' سەرنووسەری بووە و سێ ژمارەی لێ دەرچوو.

ئەشکەوتی جاسەنە لە شۆڕشی نوێدا بۆ پێشمەرگە گرنگ بوو؛ لە دژی ڕژێمی بەعس پەناگەیەکی گرنگی هێزەکانی پێشمەرگە بووە لە ناوچەی سوورداش و دووکان و زنجیرە چیای پیرەمەگروون.

بابەتە ستراتیژییەکە: لە 11ـی تەمموزی 2025، وەک یەکەم هەنگاوی پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا، 30 چەکداری پەکەکە کە چواریان فەرماندە بوون، لە جاسەنە چەکەکانیان دانا.

بەتەنیشت ئەم بابەتەوە: بەهۆی سەرنجڕاكێشی شوێنەكە و هەڵكەوتەی جوگرافی، ئەشکەوتەکە بووەتە جێی سەرنجی گەشتیاران و هەندێک لەو گەشتیارانەی بە مەبەستی شاخەوانی سەردانی ناوچەکە دەکەن، شەوان لەو ئەشکەوتەدا ڕۆژ دەکەنەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ