
دیمەنی ناوەوەی ئەشکەوتی جاسەنە لە سەر ڕێگەی نێوان سلێمانی، دووکان
ئاڤا نیوز
هەرچەندە نزیكەی دوو هەفتەیە باس لەوە دەكرێت كە گەڕی یەكەمی پرۆسەی چەكدانانی پەكەكە لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین بەڕێوەدەچێت بەڵام لە دواساتدا ئاشكرا كرا كە سنووری پارێزگای سلێمانی بەڕێوەدەچێت.
چیرۆكی سەرەكی: ئەمڕۆ هەینی 11-7-2025، لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ سەرخستنی پڕۆسەی ئاشتی، پارتی کرێکارانی کوردستان لەسەر داوای عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانی کراوی پەکەکە بۆ خۆ هەڵوەشاندنەوە و کۆتایی هێنان بە خەباتی چەکداریی، نزیکە 30 بۆ 40 چەکداری ئەو ڕێکخراوە لە سنووری دەڤەری پشدەر چەکەکانیان دادەنێن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ماوەی دوو هەفتەیە باس لەوە دەكرێت كە ڕێوڕەسمی چەكدانانەكە لە سنووری قەزای پشدەر لە ئیدارەی ڕاپەڕین بەڕێوەدەچێت، زیاتر باس هەریەكە لە گوندی دەروو کۆتر، گوندی دۆڵە بەفرە، گوندی تووەسوران، گوندی زوورکان دەكرا، بەڵام كەمێك پێش ئێستا شاندەی دەم پارتی و نوێنەری توركیا و عێراق و هەرێمی كوردستان و لایەنە سیاسییەكان گەیشتنە سنووری گوندی جاسەنە لە ناوچەی سورداش لە پارێزگای سلێمانی و ئیدی ئاشكرا بوو كە پرۆسەكە بە دیاركراوی لە ئەشكەوتی جاسەنە بەڕێوەدەچێت.
زانیاریی پەیامنێر: ژیوار عەبدولرەحمان، پەیامنێری ئاڤا میدیا ڕایگەیاند كە ژمارەیەكی زۆر لە ڕۆژنامەنووسان و پەیامنێرانی كەناڵەكان لە هۆتێل ئاشوور لە قەزای دووكان كۆكراونەتەوە و وا بڕیارە دوای تەواوبوونی مەراسیمی چەكدانانەكە لە شاشەیەكی گەورە لە هۆتێلەكە دیمەنی ڤیدیۆیی مەراسیمەكە پەخش بكرێت و میدیاكانی جیهانیش لەم ڕێگەیەوە دیمەنەكان پەخش بكەن.
ئەمەش بزانە: جاسەنە گوندێکە، کەوتووەتە ناحیەی سورداش لە قەزای دووکانی پارێزگای سلێمانی، 50 كیلۆمەتر دوور لە سەنتەری شاری سلێمانی، ئەشكەوتی جاسەنەش دەكەوێتە دامێنی بەرزاییەكانی نەبی ئاغا لە زنجیرەچیای سارا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 خولەک لەمەوپێش
لێدوانی ئەمریکا بۆ ئاڤا لەبارەی چەکدانانی پەکەکە
- بیروڕا
- 7 خولەک لەمەوپێش
شەش ساڵ خۆڕاگری و شکۆی خەونی نەتەوەیەک
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ناتۆ بۆ ئاڤا: پێشوازی لە چەکدانانە مێژووییەکەی پەکەکە دەکەین
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتەوە یەکگرتووەکان: حکومەتی سووریا هیچ پەیوەندییەکی بە قاعیدەوە نییە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قسەی دڵی خەڵک لەبارەی مووچە؛ کاتی هەڵوێست و بڕیارە بەرامبەر بەغدا
19 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا چیرۆکی کۆچبەرێکی دیپۆرتکراوەی ڕێگای ئەورووپا لە لیبیاوە بڵاو دەکاتەوە
19 کاتژمێر لەمەوپێش
ڤێرتێرنەری دهۆك بەدواداچوون بۆ لەناوچوونی هەزاران ماسی لە ئاوی بەنداوی مووسڵ دەکات
23 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشداری لەبارەی خواردنی شیلکەوە دەدرێت
10 تەممووز
لە هەولێر دەست بەسەر چوار هەزار دانە بووكەڵەی لابووبوودا گیرا
10 تەممووز
- کوردستان
- 4 خولەک لەمەوپێش
لێدوانی ئەمریکا بۆ ئاڤا لەبارەی چەکدانانی پەکەکە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ناتۆ بۆ ئاڤا: پێشوازی لە چەکدانانە مێژووییەکەی پەکەکە دەکەین
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتەوە یەکگرتووەکان: حکومەتی سووریا هیچ پەیوەندییەکی بە قاعیدەوە نییە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
زانیاری لەبارەی ئەو خانمەی سەرپەرشتی گروپی چەكدانانی پەكەكەیە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەیەک منداڵ لە بەردەم نۆرینگەیەک دەکاتە ئامانج