هاوسەرۆكی كەجەكە: پێویستە گەرەنتی گەڕانەوەی گەریلاكان بۆ توركیا بكرێت
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش

بەسێ هۆزات، هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەریی کەجەکە. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
بەسێ هۆزات، هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەریی کەجەکە، بە پێویستی دەزانێت گەرەنتی گەڕانەوەی گەریلاكان بۆ توركیا بكرێت و لە پرۆسەی سیاسیی ئەو وڵاتەش بەشدارییان پێ بكرێت.
وێنە گەورەکە: لەچوارچێوەی پرۆسەی ئاشتی لە توركیا و دوای داواكاری عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیكراوی پەكەكە و ئەنجامەكانی كۆنگرەی پەكەكە لە سەرەتای مانگی ئایاری ئەمساڵ، ئەمڕۆ هەینی 11ـی تەمموزی 2025، یەكەم قۆناغی چەكدانانی پەكەكە لە ئەشكەوتی جاسەنە بەڕێوەچوو، تێیدا 15 گەریلای پیاو و 15ـی ئافرەت چەكەكانیان سووتاند.
لێدوانی فەرمی: بەپێی دیدارێكی لەگەڵ ئاژانسی فرانس پرێس، بەسێ هۆزات، هاوسەرۆكی كەجەكە كە ئەمڕۆ سەرپەرشتی پرۆسەی چەكدانانی 30 چەكداری پەكەكەی دەكرد، ڕایگەیاندووە، "دەبێت گەرەنتی گەڕانەوەی گەریلاکان بۆ تورکیا بکرێت."
زانیاری زیاتر: لەبارەی داهاتووی ئەو چەكدارانەی پەكەكە كە چەك دادەنێن، بەسێ هۆزات ئاماژە بەوە دەكات، گەریلاكان دەیانەوێت بەشداریی پرۆسەی سیاسیی توركیا بكەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەروین بوڵدان: ئیرادەیەکی هاوبەش بۆ پڕۆسەی ئاشتی هەیە
- ڕاپۆرت
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
جەنگی تیشکەکان؛ زلهێزەکان چەکی لەیزەر دەکەنە چەکێکی مەیدانی
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قسەی دڵی خەڵک لەبارەی مووچە؛ کاتی هەڵوێست و بڕیارە بەرامبەر بەغدا
10 تەممووز
ئاڤا چیرۆکی کۆچبەرێکی دیپۆرتکراوەی ڕێگای ئەورووپا لە لیبیاوە بڵاو دەکاتەوە
10 تەممووز
ڤێرتێرنەری دهۆك بەدواداچوون بۆ لەناوچوونی هەزاران ماسی لە ئاوی بەنداوی مووسڵ دەکات
10 تەممووز
هۆشداری لەبارەی خواردنی شیلکەوە دەدرێت
10 تەممووز
لە هەولێر دەست بەسەر چوار هەزار دانە بووكەڵەی لابووبوودا گیرا
10 تەممووز
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەروین بوڵدان: ئیرادەیەکی هاوبەش بۆ پڕۆسەی ئاشتی هەیە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا زیاتر لە هەزار کارمەندی لە کارەکانیان دووردەخاتەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: هیوادارم سەردەمێكی نوێی پێكەوەژیان و ئارامی دەستپێبكات
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق پێشوازیی لە پرۆسەی چەکدادانی پەکەکە دەکات
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پرۆسەی تێستکردنی بۆرییەکانی پرۆژەی فریاگوزاریی ئاوی خێرای هەولێر دەستیپێکرد