کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا فوئاد حوسێن و تیڤن فەیگن کۆدەکاتەوە

شەیری بکە لە:
کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا فوئاد حوسێن و تیڤن فەیگن کۆدەکاتەوە

کۆبوونەوەی فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق و وەزیری دەرەوەی عێراق, لەگەڵ ستیڤن فەیگن، کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق

ئاڤا نیوز

بەمەبەستی تاوتوێی کردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، بەتایبەتی پرسی نەوت، فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق و وەزیری دەرەوەی عێراق, لەگەڵ ستیڤن فەیگن، کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق کۆبووەوە. 

چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌، 10-7-2025، فوئاد حوسێن، جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق پێشوازی لە ستیڤن فەیگن، کاربەڕێکەری  باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق کرد و تاوێی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا و پتەوکردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریكا كرد. 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن و ستیڤن فەیگن لە کۆبوونەوەکە دا، کێشە‌ داراییه‌كانی نێوان هەولێر و بەغدا و‌ پرسی ئیدارەدانی ئەو نەوتەی لە کێڵگەکانی هەرێمی کوردستان بەرهەم دەهێنرێت و دۆخی کۆمپانیا ئەمریکییەکانی کە لە هەرێمی کوردستان کاردەکەن تاوتوێ كرد.

فوئاد حوسێن جەختی لە گرنگیی گەیشتن بە چارەسەری واقیعی بۆ بەڕێوەبردنی دادپەروەرانەی سامانە نیشتمانییەکان کرد و جەختیشی لە پتەوکردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریكا كرد، بەشێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندیی باڵای نیشتمانیی هاوبەشی هەردوو وڵات بکات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ