لە دوو ڕۆژدا نرخی ئۆنسەیەک زێڕ 42 دۆلار بەرز بووەتەوە

  • بزنس
  • 22 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیری بکە لە:
لە دوو ڕۆژدا نرخی ئۆنسەیەک زێڕ 42 دۆلار بەرز بووەتەوە

بڕێکی زۆر ڕێڕ

ئاڤا نیوز

 

جارێکی دیکە نرخی زێڕ لە بازاڕەکاندا بەرز دەبێتەوە، ئەندامێکی سەندیکای زەڕەنگەرانی هەولێر لەوبارەیەوە دەڵێت، "زیادکردنی پێناسی گومرگی کاریگەری لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ دروست کردووە".

 

لێدوانی فەرمی: سەفین وەرتی، ئەندامی سەندیکای زەڕەنگەرانی هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: بەهۆی ئەوەی جارێکی دیکە دۆناڵد ترەمپ پێناسی گومرگی بەسەر هەشت وڵاتی نوێدا سەپاند، ئەوەش کاریگەری لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ هەبووە، هۆکارێکی دیکەش ئەوەیە کە ئەو وڵاتانەی یەدەگی زێڕیان بەهێزە دەستیان بە کڕینی زێڕی زیاتر کردووە.

 

زانیاریی زیاتر: تەنیا لە ماوەی دوو ڕۆژدا نرخی یەک ئۆنسە زێڕ 42 دۆلار بەرزبووەتەوە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی کوردستاندا بەم جۆرەیە.

-یەک ئۆنسە زێڕ بە سێ هەزار 327 دۆلار.

-مسقاڵێک زێڕی عەیار، 22 بە 686 هەزار دینار.

-مسقاڵێک زێڕی عەیار، 21 بە 655 هەزار دینار.

- مسقاڵێک زێڕی عەیار، 18 بە 560 هەزار دینار.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ