کونسولی میسر: دەمانەوێت پەیوەندییەکانمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان تۆکمەتر بکەین

شەیری بکە لە:
کونسولی میسر: دەمانەوێت پەیوەندییەکانمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان تۆکمەتر بکەین

دیمەنی مزگەوتێکی میسر و ئاڵای وڵاتەکەی

ئاڤا نیوز

کونسولی میسر ئارەزووی ولاتەکەی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان دووپات دەکاتەوە و دەڵێتم "هەمیشە پشتیوانیمان لە پرسی کورد کردووە".

چیرۆکی سەرەکی: شەوی ڕابردوو 10-7-2025، بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە بەرپرسانی هەرێمی کوردستان و دیپلۆماتکاران، لە هەولێر ڕێوڕەسمی ڕۆژی نیشتمانی کۆماری میسر بەڕێوەچوو.

لێدوانی فەرمی: مەحموود فاروق، کۆنسوڵی گشتیی کۆماری میسر لە هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای گوت: پەیوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان و میسر لەمێژینەیە و دەمانەوێت تۆکمەتری بکەین.

- چاوەڕێی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستانین، زۆر گرنگە پەلە بکرێت لە پێکهێنانی.

- ئێمە هەمیشە پشتیوانیمان لە پرسی کورد کردووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ