بەهای بیتکۆین ژمارەی پێوانەیی تۆمار دەکات

  • بزنس
  • 3 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیری بکە لە:
بەهای بیتکۆین ژمارەی پێوانەیی تۆمار دەکات

بیتکۆین

ئاڤا نیوز

بەهات بیتکۆین تەنیا لەماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێردا 110 دۆلا بەرز دەبێتەوە، بەمەش ژمارەی پێوانەیی تۆمار دەکات.

چیرۆکی سەرەکی:
دوای یەک ساڵ، جارێکی دیکە بیتکۆین بەرز بوونەوەی تۆمار کرد، بەڵام بەرزبوونەوەی ئەمجارە جیاوازە و تەنیا لە ماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێر نرخی بتکۆین لە 110 هەزار دۆلار بەرزبووەتەوە بۆ 117 هەزار دۆلار، واتا نرخی بتکۆین لە 11 دەفتەر بووەتە 11 دەفتەر و 70 وەرەقە.

هۆکارە زانراوەکان: بەرزبوونەوەی بەهای بیتکۆین بۆ چەند هۆکارێک دەگەڕێتەوە، لەوانە:

- بەرزکردنەوەی پێناسەی گومرگی لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بەسەر چەند وڵاتێک.

- مەترسی دروست بوونەوەی جەنگی ئێران و ئیسرائیل.

- بەردەوامی هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراینا.

- ناردنی پاڵپشتی سەربازی لەلایەن ئەمریکاوە بۆ ئۆکراینا هەموو ئەوانە وایکردووە بەهای بتکۆین بەرز بێتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ